سەردێری پرسیار:حوکمی بانگدان بۆ نوێژی بەیانی پێش کات ؟

بەرواری دانان :2019-09-16 کۆدی پرسیار:1474

پرسیار:

پرسیار : حوکمی بانگدان بۆ نوێژی بەیانی پێش کات ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : عَنِ ابْنِ عُمَرَ وَعَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالا : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( إِنَّ بِلالًا يُؤَذِّنُ بِلَيْلٍ ، فَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يُنَادِيَ ابْنُ أُمِّ مَكْتُومٍ )) ، وَكَانَ رَجُلًا أَعْمَى لا يُنَادِي حَتَّى يُقَالَ لَهُ : أَصْبَحْتَ أَصْبَحْتَ . مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ ، وَفِي ءَاخِرِهِ إِدْرَاجٌ .

واتە : لە ابن عمر و عائیشە دەگێڕنەوە خوا لێیان ڕازی بێت گوتیان : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( بیلال بەشەو بانگ دەدات ، بخۆن و بخۆنەوە ھەتا کوڕەکەی ئوم مەکتوم بانگ دەدات )) ، کوڕی ئوم مەکتووم پیاوێکی کوێر بوو ، بانگی نەدەدا ھەتا پێیان دەگوت : وا بەیانی یە بانگ بدە .

ھەندێک زانا ئەم فەرموودەیە دەکەنە بەڵگە دروستە بانگی بەیانی بدرێت پێش کات ، لەبەر وتەی : " إن بلالا یؤذن بليل " .

ابن رشد ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە کاتی بانگ ھەموو زانایان یەک دەنگن بانگ نادرێت بۆ نوێژ پێش کاتی نوێژ بێجگە لەنوێژی بەیانی نەبێت ، چونکە جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان . )) بداية المجتهد (١٠٧/١) .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە بانگی بەیانی بدرێت پێش کات ، لەبەر وتەی : " إن بلالا یؤذن بليل " ، زۆر ئەھلی عیلم ئەم فەرموودەیە دەکەنە بەڵگە ، دەڵێن : بانگ دروست نییە پێش کات بدرێت ئیلا بانگی بەیانی نەبێت .

بەڵام ئەگەر لێی وورد ببیتەوە ڕوون دەبێتەوە کە دروست نییە ، واتە : دروست نییە بانگی بەیانی بدرێت پێش کات ، چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ڕوونی کردۆتەوە ئەم بانگی بانگی نوێژ نییە ، بەڵکو بۆ ئەوە کەسی نووستوو بە ئاگا بێت و ئەو کەسەی شەو نوێژیش دەکات بگەڕێتەوە و بوەستێت .

وە بەڵگەی تر بۆ ئەمە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت بە مالکی کوڕی حووەریثی فەرموو : " إذا حضرت الصلاة فليؤذن لكم أحدكم " ، نوێژ ئامادە دەبێت ئەگەر داخلی کاتی بوویت ، ئەمە دەقێکی ڕوون و ئاشکرایە بانگ نادرێت ئیلا دوای کات . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج۲ لاپەڕر ١٨٧-١٨٨ .

——————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام