سەردێری پرسیار: کچێک تەلاق دراوە پێش ئەوەی کوڕەکە بچێتە لای ، ئایا کوڕ دەتوانێت ئەو کچە بگەڕێنێتەوە ، یان کچ دەتوانێت شوو بەو کوڕە بکاتەوە ؟

بەرواری دانان :2019-09-18 کۆدی پرسیار:1479

پرسیار:

پرسیار : کچێک تەلاق دراوە پێش ئەوەی کوڕەکە بچێتە لای ، ئایا کوڕ دەتوانێت ئەو کچە بگەڕێنێتەوە ، یان کچ دەتوانێت شوو بەو کوڕە بکاتەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن کچ ئەگەر تەلاق درا پێش ئەوەی پیاوی بچێتە لای ئەم دوو حالەتەیە :

یەکەم : کچ تەلاق دراوە و خەلوەت لەنێوانیان ڕوونەداوە ، لەم حالەتە نیوەی مارەی بۆ ئافرەت ھەیە ، وە حەڵاڵ نییە پیاو ئەو ئافرەتە بگەڕێنێتەوە ئیلا بە عەقدێکی نوێ بە مەرجەکانییەوە ، واتە ئافرەت ڕازی بێت و وەلی و دوو شاھدیش ئامادە بن ، بەڵگە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَإِنْ طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِنْ قَبْلِ أَنْ تَمَسُّوهُنَّ وَقَدْ فَرَضْتُمْ لَهُنَّ فَرِيضَةً فَنِصْفُ مَا فَرَضْتُمْ إِلَّا أَنْ يَعْفُونَ أَوْ يَعْفُوَ الَّذِي بِيَدِهِ عُقْدَةُ النِّكَاحِ وَأَنْ تَعْفُوا أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى وَلَا تَنْسَوُا الْفَضْلَ بَيْنَكُمْ إِنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ )) [ البقرة : ٢٣٧ ] .

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو ئەھلی عیلم یەک دەنگن ئەو ئافرەتەی پیاو نەچووبێتە لای لێک جیادەبنەوە بە یەک تەلاق ، وە ئەوەی تەلاقی داوە مستەحەقی ئەوە نییە ئەو ئافرەتە بگەڕێنێتەوە ، چونکە گەڕاندنەوە نابێت ئیلا دەبێت عیدەی ھەبێت ، ئەو ئافرەتەی تەلاق دراوە پێش چوونە لای عیدەی نییە ، لەبەر وتەی خوای گەورە : " يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نَكَحْتُمُ الْمُؤْمِنَاتِ ثُمَّ طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِن قَبْلِ أَن تَمَسُّوهُنَّ فَمَا لَكُمْ عَلَيْهِنَّ مِنْ عِدَّةٍ تَعْتَدُّونَهَا " [ الأحزاب : ٤٩ ] . )) "المغني" (٣٩٧/٧) .

دووەم : کچ تەلاق دراوە خەلوەت لەنێوانیان ڕوویداوە ، لەم حالەتە زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون بۆ مارەیی وەک ئەو ئافرەتە حساب دەکرێت کە چووبێتە لای ، وە تەلاقەکەش تەلاقی بائینە ، پیاو ناتوانێت بگەڕێنێتەوە ئیلا بە عەقدێکی نوێ ، حەنابلە بۆ ئەوە چوون تەلاقی ڕەجعی یە ، پیاوی بۆی ھەیە بگەڕێنێتەوە بێ عەقد .

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لەبەر ئەوە زانایان دەڵێن : ئەگەر دەست لێی بدات بە شەھوەت ، یان سەیری شوێنێکی بکات کەس سەیری ئەو شوێنە ناکات ئیلا پیاوی نەبێت ، وەک فەرج ، ئەوە شیاوی مارەی تەواوە . )) الشرح الممتع (٢٩٣/١٢) .

وتەی ڕاست باشتر وایە مارەی بکاتەوە بە عەقدێکی تر ، واللە أعلم .

——————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام