پرسیار : ئایا حوکمی خوێندنی کچان چییە لەدەرەوەی ناوچەی خۆی و مانەوە لەداخلی ، وە سەرەڕای ئەمانەش وەکو دیارە هەموو زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان کچ و کوڕ تێکەلە تەنیا چەند دانەیەک نەبێت ، ئایا قەولی زانایان چیە لەم بارەیەوە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن دروستە کچ بمێنێتەوە لە بەشی ناوخۆی کچان بە مەرج :
(١) دەبێت بە ئیزنی وەلی بمێنێتەوە ، واتە وەلی ئافرەت ئیزنی ئافرەت بدات .
(٢) دەبێت ئافرەت پابەند بێت بە حیجاب و ئادابی شەرعی .
(٣) دەبێت شوێنەکە شوێنە پارێزراو بێت و چاودێری لەسەر بێت و پارێزگاری لێی بکرێت .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی ئێمە دەیبینین مانەوەی قوتابی کچ و نیشتەجێ بوونی لە شوێنی مانەوەی قوتابییەکانی کچ " واتە قسم داخلی " ھیچی تێدا نییە ، چونکە ئەوەی گوێم لێ بووە ئەو شوێنە پارێزراوە و چاودێری لەسەرە ، ... )) الدروس و فتاوی فی المسجد الحرام .
زانایان دەلێن ئەسل وایە نابێت لە قوتابخانەی تێکەلاو وانە بخوێنی جا چ بۆ کوڕ بێت یان کچ ، چونکە زیانی بۆ ھەردوو ھەیە و فیتنە دروست دەبێت ، خوای گەورە پیاوی وا دروست کردووە ویستی " مەیلی " ھەیە بۆ ئافرەت و وە ئافرەتیشی وا دروست کردووە ویستی " مەیلی " بۆ پیاو ھەیە ، لەبەر ئەوەی تێکەلاوی حەرام کردووە و سنوری داناوە بۆ ئەوەی مرۆڤ پارێزراو و داوێن پاک بێت .
زانایان دەلێن تێکەلاوی کوڕ و کچ و ژن و پیاو لە کارکردن و پێکەوە بوون لە قوتابخانە و کۆلێژ دەرئەنجامی خراپی لێ دەکەوێتەوە و تووشی فیتنە دەبن کوڕ و کچ و ژن و پیاو . لەوانە :
یەکەم : تووشی بوون بە نەزەر ، خوای گەورە فەرمانی بە ژن و پیاو کردووە چاویان بگرن لە حەڕام .
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلا مَا ظَهَرَ مِنْهَا )) النور/30، 31 .
عن جرير بن عبد الله رضي الله عنه قال : (( سألت رسول الله صلى الله عليه وسلم عن نظر الفجاءة ، فأمرني أن أصرف بصري )) رواە مسلم (2159) .
دووەم : سەر دەکێشیت بۆ دەست بەریەک کەوتن و تەوقە کردن کە ئەمەش حەڕامە .
سێیەم : تێکەلاوی ئەگەری زۆری ئەوەی ھەیە کوڕ و کچ و ژن و پیاو بە تەنیا پێکەوە بمێننەوە ، کە ئەم خەلوەتەش حەڕامە بەلکو ترسناکترین ھەنگاوە بۆ تووش بوون بە فاحیشە .
چوارەم : پەیوەست بوونی پیاو بە ئافرەتەوە وە ئافرەتیش بە پیاوەوە ، لەبەر ئەوە ماوەیەکی زۆر پێکەوە دەبن .
پێنجەم : تێک چوونی خێزان ، چەند پیاو خێزانی خۆی پشت گوێ خستووە چونکە پەیوەست بووە بە ئافرتێک لەگەڵی دەوام دەکات یان کۆلێژ ؟! وە بە پێچەوانەش چەند ئافرتیش بە ھەمان شێوە ؟! وە چەندینیان تووشی فاحیشە بووینە ؟!
بەلام ئەگەر خوێندنەکە پێویست بکات و ھیچ قوتابخانەی تر نەبێت یان کۆلێژی تر نەبێت ئیلا تێکەلاوی نەبێت ، لەم حالەتە دروستە لەم قوتابخانە و کۆلێژانە بخوێنن ، بەلام دەبێت بە گوێرەی توانا تەقوای خوا بکات و خۆی لەو ھۆکارانە بە دوور بگرێت کە ئەگەری تووش بوون بە فیتنەی ھەیە .
زۆر کەس ھەن وا گومان دەبن باشتر وایە ئافرەت نەخوێنی و نەچێت بۆ کۆلێژ ، بەلکو لەوە گەورەتر دەلێن مووچەی ئافرەت حەرامە ، چونکە لە شوێنێک دەوام دەکات تێکەلاوی ھەیە کە ئەمەش بیرکردنەوەیەکی ھەڵەیە ، موسلمان دەبێت تەقوای خوا بکات و ژیرانە بیر بکاتەوە و بە ئارەزووی خۆی مووچەی خەلک حەڕام نەکات .
ئەگەر مامۆستای ئافرەت نەبێت کێ وانە بە کچان بدات ؟! ئەگەر دکتۆرەی ئافرەت نەبێت کێ سەرپەرشتی و چاودێری مناڵ بوونی دایک و خوشک و خێزانت بکات ؟! وە چەندین بواری تر کە پێویست دەکات ئافرەت ھەبێت تۆ پێت خۆشە پیاوی بێگانە بێت یان ئافرەت ؟! زۆر کەس ھەن لە بیرکردنەوە ژیر نیین بەلام کاتێک بە کردەوە تووش دەبن ئەو کات تێدەگەن بە تایبەتی بواری پزیشکی زانایان دەلێن دەبێت دکتۆرەی ئافرەت ھەبێت .
——————————————————
Www.ferdaws.net