پرسیار : تەلاقی ڕەجعی چییە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن تەلاقی ڕەجعی ئەو تەلاقەیە دوای ئەوەی دەچێتە لای ئافرەت ، دەچێتە لای ئافرەت یەک جار تەلاق دەدات یان دوو جار ، وە ئافرەت جا چ سکپڕ بێت یان لە پاک و خاوێنی دا بێت پێی دەڵێن تەلاقی ڕەجعی .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( تەلاقی ڕەجعی ئەو تەلاقەیە دوای ئەوەی دەچێتە لای ئافرەت ، دەچێتە لای ئافرەت یەک جار تەلاق دەدات یان دوو جار ، وە ئافرەت جا چ سکپڕ بێت یان لە پاک و خاوێنی دا بێت پێی دەڵێن تەلاقی ڕەجعی ، سەبارەت بەوەی ئەگەر جاری سێیەم تەلاق بدات ئەوە تەلاقی ڕەجعی نییە ، بەڵکو بينونة كبرى یە ، ناکرێت مارە بکاتەوە ئیلا دەبێت ئافرەتەکە شوو بە کەسێکی تر بکات و ئەویش بچێتە لای و پاشان بە ئارەزووی خۆی تەلاق بدات ، ئەمە تەفسیلی تەلاقی ڕەجعی و تەلاقی بائنە ، ئەگەر یەک تەلاق بدات لە حالەتی سکپڕی یان دوو تەلاق ئەمە تەلاقی ڕەجعی یە و بۆی ھەیە بگەڕێنێتەوە مادەم لە عیدە دایە .
بەم شێوەیە ئەگەر تەلاق بدات لە پاک و خاوێنییەک جووت بوونی لەگەڵ نەکردبێت تەلاق بدات یەک جار یان دوو جار ، یان ئافرەت بێ ئومێد بووە لە حەیز یەک جار تەلاق بدات یان دوو جار ، ئەوە بۆی ھەیە بگەڕێنێتەوە مادەم لە عیدە دایە ، عیدەی ئەو ئافرەتەی تووشی حەیز دەبێت سێ حەیزە ، وە عیدەی ئافرەتی بێ ئومێد بوو لە حەیز سێ مانگە ، سەبارەت بەوەی تەلاقی بدات لە حەیز یان نیفاس یان ئەو پاک و خاوێنی یە جووت بوونی لەگەڵ کردووە ، ئەوە تەلاقی ناکەوێت لەسەر وتەی ڕاستی زانایان .
سەبارەت بە تەلاقی بائن کە تەلاق دەدات سێ جار بە یەک وشە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان ، ئەوەی ڕاست بێت بائن نییە ، ئەوەی ڕاست بێت بە یەک تەلاق حساب دەکرێت ، ئەگەر بە یەک وشە بڵێت : تەلاقم دای سێ جار ، ئەوەی ڕاست بێت یەک تەلاقە ، ھەروەک فەرموودە جێگیر بووە فەرموودەی ابن عباس: عن النبي ﷺ أنه جعل الطلاق الثلاث طلقة واحدة ، يعني إذا كان بلفظ الثلاث ليس بمكرر بكلمة واحدة ، يقول ابن عباس : " كان الطلاق على عهد النبي ﷺ وعلى عهد الصديق أبي بكر وعلى عهد عمر الطلاق الثلاث بواحدة " ثم إن عمر رضي الله عنه لما رأى الناس استعجلوا في هذا أمضاه عليهم .
ئەوەی ڕاست بێت بە یەک تەلاق حساب دەکرێت ئەگەر تەلاق بدات سێ جار بە یەک وشە ، بەم شێوەیە ئەگەر بڵێت : تەلاقم دای ، تەلاقم دای ، تەلاقم دای ، نییەتی سێ تەلاقی نەھێناوە ، ئەوە وشەی دووەم و سێیەم بۆ تەئکید کردنەوەی وشەی یەکەمە ، ھەروەک ئەھلی عیلم ئەمەیان گوتووە ..... )) نور علی الدرب .
——————————————————
Www.ferdaws.net