پرسیار : ئايا خوێندنی زیکر یان قورئان لە حەمام دا جائیزە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن قورئان باشترین کتابە و وتەی خوای گەورەیە ، دەبێت موسلمان ھەست بەگەورەیی قورئان بکات و لە شوێنی بەریز و پاک قورئان بخوێنێتەوە ، لەبەر ئەوە زانایان دەڵێن سونەتە قورئان لە شوێنی پاک و ھەڵبژێردراو بخوێنیتەوە ، بۆیە ھەندێک زانا دەڵێن سونەتە لە مزگەوت قورئان بخوێنیتەوە ، چونکە خۆشەویسترین شوێنە لای خوای گەورەیە و شوێنێکی پاکە .
فیترەتی سەلیم ئەوە قبول ناکات قورئان قورئان بخوێندرێ لە شوێنی پیس یان شوێنی نەگونجاو ، قورئان باشترین وتە و باشترین زیکرە ، دەبێت موسلمان مراعاتی ئادابەکانی کتابی خوای گەورە بکات و ھەست بە گەورەیی قورئان بکات .
ابن باز ڕەحمەتی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروست نییە قورئان بخوێندرێتەوە لە حەمام ، چونکە شوێنی حاجەت کردنە ، سەبارەت بە شوێنەکانی دەست نوێژ گرتن خوێندنەوەی قورئان ھیچ زیانی نییە ، بەڵام لە شوێنی حاجەت کردن دروستە نییە . )) مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز (٢٩/٣١) .
زانایان دەلێن زیکر کردن دوو جۆرە :
(۱) زیکر کردن بە دڵ : ئەمەیان دروستە بکرێت لە هەموو کات و شوێنێک .
(۲) زیکر کردن بە زمان : ئەمەیان نابێت یان باش نییە بکرێت لە هەموو کات و شوێنێک .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زیکر کردن بە دڵ دروستە بکرێت لە هەموو کات و شوێنێک ، لە ناو حەمام و بێجگە لە حەمام ، بەلکو باش نییە زیکری خوا بکەی بە زمان لە حەمام و شوێنی تری وەک حەمام بۆ بەگەورە دانانی ناوی خوای گەورە ، ئیلا کاتی دەست نوێژ هەلگرتن نەبێت ئەگەر بۆی نەگونجا ئیلا لە حەمام دەست نوێژی هەلگرت ئەوکات هەندێک زانا دەلێن بسم اللە دەبێت بلێت ، چونکە بسم اللە واجبە ، بەلام زۆربەی زانایان دەلێن سونەتە بسم اللە بلێی پێش دەست نوێژ )) مجموعە فتاوی ابن باز ج٥ لاپەڕە ٤۰٨ .
——————————————————
Www.ferdaws.net