پرسیار : ئایا خەدیجە دوو مێردی کردووە پێش پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت وە مناڵیشی بووە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن خەدیجەی کچی خووەلید پێش دوو مێردی کردووە پێش پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت وە مناڵیشی بووە .
ابن كثير ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زوھری دەفەرمووێت : خەدیجەی کچی خووەلید پێش پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت شووی کردووە بە دوو پیاو :
یەکەم : شووی کردووە بە عَتِيقُ بْنُ عَائِذِ بْنِ مَخْزُومٍ ، مناڵێکی کچی بووە ناوی ھند بوو دایکی محمد بن صَيْفِي .
دووەم : شووی کردووە بە أَبُو هَالَةَ التَّمِيمِي ، مناڵێكی لێ بووە ناوی ھالە بوو . )) البداية والنهاية " (٨ / ٢٠٥-٢٠٦ ) .
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەڵێن خەدیجە پێش پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت شووی کردووە بە عَتِيقُ بْنُ عَائِذِ بْنِ مَخْزُومٍ ، پاشان مردووە مناڵێكی بووە لە خەدیجە ، پاشان خەدیجە شوو کرد بە أَبُو هَالَةَ مالك ، وتراوە : هند بن زرارة ، وتراوە : شووی کردووە بە أبو هالة پێش عتيق ، پاشان شووی کردووە بە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت . )) " تهذيب الأسماء واللغات " (٣٤٢/٢) .
——————————————————
Www.ferdaws.net