سەردێری پرسیار:ئەگەر کەسێک قورئان بخوێنێتەوە و بانگیش بدرێت ، ئایا وەڵامی بانگ دەداتەوە یان قورئان دەخوێنێت ؟

بەرواری دانان :2019-09-20 کۆدی پرسیار:1485

پرسیار:

پرسیار : ئەگەر کەسێک قورئان بخوێنێتەوە و بانگیش بدرێت ، ئایا وەڵامی بانگ دەداتەوە یان قورئان دەخوێنێت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن ئەگەر مرۆڤ قورئان بخوێنێت و بانگ بدرێت ، باشتر وایە واز لە قورئان بھێنێت و وەڵامی بانگ بداتەوە ، بەڵگە :

١) لەبەر عمومی وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت : (( إِذَا سَمِعْتُمْ الْمُؤَذِّنَ ، فَقُولُوا مِثْلَ مَا يَقُولُ )) روى مسلم (٣٨٤) .

(٢) کاتی وەڵام دانەوەی بانگ مقیدە ، بەڵام کاتی خوێندنەوەی قورئان مقید نییە ، ئەگەر وەڵامی بانگ نەدەیتەوە کاتی دەڕوات .

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر گوێی لە بانگدەر بو و قورئان خوێندنی بڕی و وەڵامی بانگی دایەوە بە وشەکانی بانگ و قامەت ، پاشان بگەڕێتەوە بۆ خوێندنەوەی قورئان ، ئەمەیان ھاوەڵانی ئێمە ھەموویان یەک دەنگن لەسەری . )) التبيان في آداب حملة القرآن لاپەڕە ١٢٦ .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەت وایە ئەگەر قورئان بخوێنی و گوێت لە بانگ بێت ، ئەوە دەبێت وەڵامی بانگ بدەیتەوە وەک جێ بەجێکردنی وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت : " إذا سمعتم المؤذن فقولوا مثل ما يقول ثم صلوا علي فإنه من صلى علي صلاة صلى الله عليه بها عشرا ثم سلوا الله لي الوسيلة فإنها منزلة في الجنة لا تنبغي إلا لعبد من عباد الله ، وأرجو أن أكون أنا هو فمن سأل الله لي الوسيلة حلت له الشفاعة " رواه مسلم في صحيحه ، من حديث عبد الله بن عمرو بن العاص رضي الله عنهما .

وفي الصحيحين ، من حديث أبي سعيد الخدري رضي الله عنه ، عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه قال : " إذا سمعتم المؤذن فقولوا مثل ما يقول " ، وفي صحيح البخاري ، عن جابر بن عبد الله رضي الله عنهما عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه قال : " من قال حين يسمع النداء اللهم رب هذه الدعوة التامة والصلاة القائمة آت محمدا الوسيلة والفضيلة وابعثه مقاما محمودا الذي وعدته حلت له شفاعتي يوم القيامة " ، زاد البيهقي بإسناد حسن : " إنك لا تخلف الميعاد " .

چونکە وەڵام دانەوەی بانگ سونەتێکە دەڕوات ئەگەر بەردەوام بیت لە خوێندنەوەی قورئان ، وە خوێندنەوەی قورئان ناڕوات ، کاتەکەی فراوانە . )) "مجموع فتاوى ابن باز " (٣٥٨/١٠) .

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر پیاوێک قورئان بخوێنێتەوە و گوێی لە بانگ بێت ، ئایا باشتر وایە بەردەوام بێت لە خوێندنەوەی قورئان یان وەڵامی بانگدەر بداتەوە ؟

لێرە دەڵێین : باشتر وایە وەڵامی بانگ بداتەوە ئەگەر چی خوێندنەوەی قورئان باشترە لە زیکر کردن ، بەڵام ئەم زیکرە شوێنی باشترە لە خوێندنەوەی قورئان ، چونکە خوێندنەوەی قورئان مقید نییە بە کات ھەر کاتێک ویستت بخوێنە ، بەڵام وەڵام دانەوەی بانگ پەیوەستە بە گوێ لە بانگ بوون . ))"لقاءات الباب المفتوح".

——————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام