پرسیار : سەرەتایی بانگم گوێ لێ نەبوو ، دەتوانم قەزا بکەمەوە ؟
وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە وەڵام دانەوەی بانگ کەسێک سەرەتایی بانگی لێی چووە ، دوو وتە ھەیە :
یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون سونەتە ئەوەی ھەندێک بانگی لێ دەڕوات وەڵامی ھەموو بانگ بداتەوە جا گوێی لە ھەندێکی بووبێت یان گوێی لە ھەندێکی نەبووبێت ، ئەوەی گوێی لێ نەبووە قەزا دەکاتەوە ، کە ئەمە وتەی ھەندێک حەنەفی و ھەندێک مالکی و شافعی و حەنابلە و ابن عثیمین ، بەڵگە :
(١) عن أبي سَعيدٍ الخُدريِّ رَضِيَ اللهُ عَنْه ، قال : قال رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم : (( إذا سمعتُمُ النِّداءَ، فقولوا مثلَ ما يقولُ المؤذِّنُ )) رواه البخاي (٦١١)، ومسلم (٣٨٣).
فەرموودەکە دەفەرمووێت ئەگەر گوێتان لە بانگ بوو ، جا چ ھەموو بێت یان ھەندێک بێت ھەردووکیان دەگرێتەوە .
(٢) موسلمان دەبێت پارێزگاری لە کردەوەی باش بکات و قەزا بکاتەوە وەک زیکرەکانی تر .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر یەکێک بڵێت : حوکم چییە ئەگەر گوێی لە کۆتایی بانگ بێت بێجگە لە سەرەتاکەی ، ئایا وەڵام دەداتەوە ؟
دەڵێین : ئەوەی دیار بێت وەڵام دەداتەوە .
بەڵام ئایا پێی دەڵێن : ئێستا وەڵام بدەوە ئێستا پاشان ئەوەی چووە بیڵێ دوای تەواو بوون ؟
دەڵێین : نەخێر ، چونکە ئەگەر وەڵامی بانگ بداتەوە و ئەوەی لە دەست چووە لە کۆتایی قەزا بکاتەوە ، ئەوە تەرتیب تێکچوو ، بەڵکو پێی دەڵێین : بە بانگ دەست پێ بکە ئەوەی لە دەستت چووە ، پاشان وەڵامی بانگ بدەوە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج۲ لاپەڕە ١٩٩ .
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئەگەر گوێی لە ھەندێک بانگ بوو تەنھا وەڵام ئەوە دەداتەوە کە گوێی لێ بووە ، کە ئەمە وتەی ھەندێک حەنابلە و محمد بن إبراھیم ال الشیخە ، بەڵگە :
(١) عن أبي سعيدٍ الخدريِّ رَضِيَ اللهُ عَنْه، قال: قال رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: (( إذا سمعتُمُ النداءَ، فقولوا مثلَ ما يقولُ المؤذنُ )) رواه البخاي (٦١١)، ومسلم (٣٨٣).
ظاهری فەرموودەکە وادیارە تەنھا وەڵامی ئەوەندە دەداتەوە کە گوێی لێ بووە ، چونکە دەفەرمووێت ئەگەر گوێتان لە بانگ بوو ، ئێوەش بڵێن وەک بانگدەر .
(٢) ئەوەی گوێی لێ نەبووە شوێنی وەڵام دانەوە لە دەست چووە .
محمَّد بن إبراهيم آل الشيخ ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر بە ھەندێک بانگ بگات ئەوەی ڕاجح بێت لای زۆر لە ھاوەڵان ئەوە لە سەرەتا دەست پێ دەکاتەوە ھەتا پێی دەگات .
وتەیەکی تر وەڵام ناداتەوە ئیلا ئەوەی گوێی لێ بووە ، چونکە شوێنی وەڵام دانەوە چووە ، بەڵکو ئەمە وتەی ڕاست بێت . )) فتاوی ابن إبراھیم (١٣٤/٢) .
شیخ عثمان دەفەرمووێت : (( ئەگەر گوێی لە ھەندێک بانگ بوو ، ئەوەی دیار بێت تەنھا وەڵامی ئەوە دەداتەوە کە گوێی لێ بووە . )) حاشیة عثمان على المنتهى (١٤٦/١) .
————————————————————
Www.ferdaws.net