پرسیار // ئایا حیکمەت چییە لە ڕێگا گۆڕین بۆ چوون و گەڕانەوە لە نوێژی جەژن ؟
وەلام // زانایان دەڵێن سونەتە کاتی چوون بۆ نوێژی جەژن بە ڕێگایەکدا بڕۆیت و وە کاتی گەڕانەوەش بە ڕێگایەکی تردا بگەڕێیتەوە ، وە ھەندێک زانا چەندین حیکمەت باس دەکەن و وە ھەندێکی تر دەلێن حیکمەت دیار نییە و حیکمەت ئەوەی شوێنی بکەویت و تەسلیم ببیت .
عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ : (( كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا كَانَ يَوْمُ عِيدٍ خَالَفَ الطَّرِيقَ . )) ومعنى مخالفة الطريق أنه يذهب من طريق ويعود من طريق آخر . روى البخاري (986)
واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت کاتێک ڕۆژی جەژن دەھات ڕێگای دەگۆڕی ، واتە بە ڕێگایەک دەچوو بۆ نوێژ و وە بە ڕێگایەکی تر دەگەڕاوە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لەسەر ئەمە دەلێن سونەتە شوێن پێغەمبەر بکەویت لە ڕۆژی جەژندا ئەگەر دەرچووی بۆ نوێژی جەژن بە ڕێگایەکی تردا بگەڕێیتەوە .
ئەگەر بوترێ : ئەمە نابێت چونکە ڕێگا گۆڕین لە بابەتی ڕێکەوتن بووە نەک لەو بابەتە بێت مەبەستێکی ھەبێت ؟
دەلێین : ئەمە لە بابەتی ڕێککەوتن نەبووە ، ئەگەر لە بابەتی ڕێککەوتن بوایا ئەو بەزۆری ھەردوو جار یەک ڕێگای ھەلدەبژارد و لە گەڕانەوەش ھەر بەو ڕێگایە دەگەڕایەوە ، بەلام بە گۆڕین ڕێگا دەزانرێ کە مەبەستێکی ھەیە . )) شرح بلوغ المرام ج٥ لاپەڕە ١٨٧
مبارەکفوری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێ : (( جیاوازی ھەیە لە حیکمەتی گۆڕینی ڕێگا لە کاتی چوون و گەڕانەوە لە نوێژی جەژن چەندین وتە ھەیە ....
(١) ئەمەی کردووە بۆ ئەوەی ھەردوو ڕێگا شایەتی بۆی بدەن .
(٢) لەبەر ئەوەی لە ھەردوو ڕێگا جن و مرۆڤ لێی نیشتەجێ بوون ، بۆ ئەوەی شایەتی بۆی بدەن .
(٣) بۆ ئەوەی یەکسانی بکە لە فەزلی پیاداچوون یان تەبەڕوک یان بۆ ئەوەی بۆنی میسک بلاو بکاتەوە لە ھەردوو ڕێگا کە بەناو بانگ بوو بە بۆنی میسک .
(٤) بۆ ئەوەی سەردانی نزیکە زیندوو و مردووەکانی بکات .
(٥) بۆ ئەوەی پەیوەندی خزمایەتی بگەیەنێت .
(٦) بۆ ئەوەی گەش بین بێت بە گۆڕینی حاڵ بۆ لێ خۆش بوون و ڕازی بوون .
(٧) بۆ ئەوەی شعائیری ئیسلام تێیدا بە دیار بکەوێ .
(٨) بۆ دیار کردنی زیکری خوا .
(٩) بۆ ئەوەی ڕقی دووڕوەکان و جوولەکان ھەستێت .
(١٠) بۆ ئەوەی بیانترسێنێت بە زۆری ئەوانەی لەگەلیدان .
(١١) ئەمەی کردووە بۆ ئەوەی خۆشییەکە گشتی بێت یان تەبەڕوک بە تێپەڕبوون و بینی ، وە سوود لێ وەرگرتنی بە پێویستیان لە پرسیار لێی کردن ، یان فێرکردن و شوێن کەوتن و ڕێنمووی کردن یان خێر کرد و سەلام لێیان کردن و ، .... ھتد .
(١٢) چونکە فریشتە ڕادەوەستن لە ڕێگاکان ، دەیویست شایەتی بۆی بدەن ھەردوو کۆمەلەکان .
(١٣) بۆ ئەوەی قەلەبالغی دروست نەبێت .
(١٤) ..... )) تحفة الأحوذي ج٣ لاپەڕە ١٢٥
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ئەگەر بوترێت حیکمەت چییە لە گۆڕینی ڕێگا ؟
وەلام / شوێن کەوتنی پێغەمبەرە سەلامی خوای لێ بێت : " وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلاَ مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى ٱللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْراً أَن يَكُونَ لَهُمُ ٱلْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَن يَعْصِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَـٰلاً مُّبِيناً " ئەمەیان حیکمەتەکەیەتی ، .... )) مجموع فتاوى ابن عثيمين (16/222) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ