پرسیار : سوودەکانی قورئان خوێندنەوە چیین ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن قورئان خوێندنەوە چەندین سوودی ھەیە ، لەوانە : 
(١) بۆ خوێندنەوەی ھەر پیتێک پاداشت لەسەری وەردەگرێت ، وە چاکەش یەک چاکە بە دە چاکە حساب دەکرێت . 
(٢) قورئان خوێن ڕەحمەت و ئارامی بەسەریدا دادەبەزێت ، وە فریشتەکان لەدەوری کۆدەبنەوە . 
(٣) خوای گەورە دڵی خوێنەری قورئان ڕووناک دەکاتەوە ، وە دەیپارێزێت لە تاریکییەکانی ڕۆژی قیامەت و نەخۆشییەکانی . 
(٤) قورئان خوێن لە گەورەکان و باشترین کەسەکانە و بەرزترین پلە بۆی ھەیە . 
(٥) قورئان خوێندنەوە دڵ و مالەکان ئاوەدان دەکاتەوە . 
(٦) قورئان خوێن شەیتان ڕادەکات لێی و دەردەچێت لە ماڵی . 
(٧) قورئان خوێن لەو کەسانەیە کە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت شایەتی بۆی دەدات . 
(٨) قورئان خوێن فریشتەکان دوعای ڕەحمەت و لێخۆش بوونی بۆ دەکەن . 
(٩) قورئان خوێن خوای گەورە باسی دەکات بە باشە و چاکە ، ئەمە بەس وەک فەزل و شەڕەف بۆ قورئان خوێن . 
(١٠) قورئان خوێن داوا لەخوا بکات وەک فەزل و ڕێز بۆی دوعای وەڵام دەدرێتەوە . 
(١١) قورئان خوێندنەوە خشوع لە دڵ دا جێگیر دەکات و زیاد دەکات و نەفس پاک دەکاتەوە .
(١٢) قورئان خوێن دڵ و عەقڵی پڕ نور و حیکمەت دەبێت . 
(١٣) قورئان خوێن لە ڕۆژی قیامەت لەگەڵ دەستە بەڕێزەکان دەبێت .
(١٤) قورئان خوێن پلەکانی بەرز دەبێتەوە لە دونیا . 
(١٥) قورئان خوێندنەوە ھۆکارە بۆ ئەوەی خوای گەورە ڕەحم بە دایک و باوکی خوێنەرەکە دا ببات . 
(١٦) خوێنەری قورئان تووشی خەم و خەفەت و ترسی گەورە نابێت ، چونکە لەژێر چاودێری خوای گەورە دایە و قورئان شەفاعەتی بۆی دەکات . 
(...) ... 
موسوعة نضرة النعيم ج٤ لاپەڕە ١١٨٢-١١٨٣ . 
————————————————————
Www.ferdaws.net