سەردێری پرسیار:ئێمە لە مزگەوتێک بووین کەسێک وتاری ھەینی خوێند ، کاتێک لە وتار خوێندن تەواو بوو کەسێکی تر نوێژی ھەینی بۆ کردین ، حوکمی ئەم کردەوەیە چییە ؟

بەرواری دانان :2019-09-23 کۆدی پرسیار:1494

پرسیار:

پرسیار : ئێمە لە مزگەوتێک بووین کەسێک وتاری ھەینی خوێند ، کاتێک لە وتار خوێندن تەواو بوو کەسێکی تر نوێژی ھەینی بۆ کردین ، حوکمی ئەم کردەوەیە چییە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن مەرج نییە ئەو کەسەی وتار دەخوێنێ نوێژی ھەینیش بەخەڵک بکات ، دروستە کەسێکی تر نوێژ بکات ، کە ئەمە وتەی حەنەفی و حەنابلە و ابن باز و ابن عثیمینە ، بەڵگە :

(١) مەرج نییە نوێژ بەدوای وتار بکەیت ، کەواتە مەرج نییە ھەردووکیان یەک کەس ئەنجامی بدات ، وەک دوو نوێژ یان دوو شتی لێک جیاواز وان .

(٢) ھیچ بەڵگە نەھاتوون لەسەر بەمەرج دانانی وتار خوێندن و نوێژ کردن لە لایەن یەک کەسەوە .

(٣) کاتێک کەسێکی تر نوێژ دەکات مەبەستەکە ھاتۆتەدی ، جا چ وتار خوێن بێت یان کەسێکی تر بێت .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون وتار خوێن بۆ ڕۆژی ھەینی مەرج نییە خۆی ئیمامی نوێژی ھەینی بێت ، لەبەر ئەوە ھیچ بەڵگە نەھاتوون بۆ بە مەرج دانان ، ھەندێک ئەھلی عیلم بۆ ئەوە چوون مەرجە وتار خوێن ئیمامی نوێژەکەش بێت ، ئەوەی ڕاست بێت ھیچی تێدا نییر ئەگەر حاجەت پێویستی کرد . )) مجموع فتاوى ابن باز (٣٨٢/١٢) .

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەرج نییە ئەوەی دوو وتاری ھەینی دەدات ھەر خۆی نوێژیش بکات ، ئەگەر پیاوێک وتار بخوێنێ و کەسێکی تر نوێژ بکات ، ئەوە ھەردووکیان دروستن ، نوێژ دروستە . )) الشرح الممتع (٥٨/٥) .

———————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام