پرسیار : ئایا کە نوێژمان کرد لە ڕەکاعەتی یەکەم و دووەم لەدوای سورەتی فاتیحە سورەتی تر بخوێنین گەر چوار ڕکات بوو ، کەواتە نوێژی چوار ڕەکاعەتی یان سێ ڕەكاعەتی هەر لەدوو ڕەکاعەتی یەکەم دوای فاتیحە سورەتی تر ئەخوێنین ، لەڕەکاعەتی ترا هەر سورەتی فاتیحە و بەس ، ئایا ڕاستە یان ڕەئی تری لەسەرە ؟
وەڵام : زۆربەی زانایان دەلێن خوێندنی قورئان لە دوای سورەتی فاتیحە لە ڕەكاعەتی یەكەم دووەم سونەتە ، بەڵكو هەندێک زانا ئیجماعیان نقل کردووە کە سونەتە .
ئەبو هریرة رضی الله عنها دەفەرمووێت : (( ومن قرأ بٲم الكتاب فقد أجزأت عنه ومن زاد فهو ٲفضل))رواە البخاری (۷۳۸) ، مسلم (۳۹٦) .
واتە : هەركەسێك سورەت فاتیحە بخوێنێت نوێژی دروستە ئەگەر زیاتر بخوێنێ ئەوا باشترە .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دفەرمووێت : (( نەمان زانیووە جیاوازی لەوە هەبێت كە خوێندنەوەی سورەتێك دوای فاتیحە سونەتە )) المغنی ج ۲ لاپەڕە ۲۷۲
ئیمام النووی ڕحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەمە بەلگەیە كە سونەتە سورەتێك بخوێنرێت دوای فاتیحە ، ئەمەیان هەموو زانایان یەك دەنگن بۆ نوێژی بەیانی و جومعە و دوو ڕەكاعەتی یەكەمی هەموو نوێژێك ، ئەوە سونەتە لای هەموو زانایان ، قاضی عیاض ڕحمەتی خوای لێ بێت نقلی كردووە لە هەندێک هاوەلانی مالك كە واجبە ، ئەم وتەیە شازە و رەت دەكرێتەوە .
بەلام خوێندنەوەی سورەتێك لە ڕەكاعەتی سێيەم و چوارەم جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان ئایا سونەتە یان نە ، ئیمام مالك پێ باش نەبووە بخوێنرێت ئیمام شافیعی لای سونەت بووە بخوێنرێت لە وتەی نوێ بێجگە لە وتەی كۆن ، كەواتە وتەی كۆنی راسترە )) شرح مسلم ج٤ لاپەڕە ۱٠٥_۱٠٦
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوا لێ بێت دەفەرموویت : (( خوێندنەوەی سورەتێك لە دوای فاتیحە سونەتە لە سەر وتەی زۆربەی زانایان ، چونكە واجب نی یە ئیلا خوێندنەوەی سورەت فاتیحە نەبێت ))شرح الممتع ج۳ لاپەڕە ۱٠۳
سەبارەت بە خوێندنەوەی قورئان لە ڕەکاعەتی سێیەم و چوارەم دوو وتە هەیە :
یەكەم :هەندێك زانا دەلێن تەنها فاتیحە دەخوێنرێت باش نی یە سورەتی تر بخوێنرێت كە ئەمە ووتەی مالكی ، وتەی كۆنی شافعی ، وتەی راستی حنابلە یە ، .... هتد ، بەلگە :
(۱) فەرموودەی ابو قتادة متفق علیە كە باسی قورئان خوێندنەوەی پێغەمبەر (درودو سەلامی خوای لە سەر بێت ) دەكات كە تەنها باسی ڕەكاعەتی یەكەم و دووەمی كردووە بۆ قورئان خوێندنەوە ، ئەمە بەلگەیە كە لە ڕەكاعەتی سێیەم و چوارەم ناخوێنرێت .
ابن قدامە ڕحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووت: (( زۆربەی زانایان وا دەبینن كە سونەت نی یە قورئان بخوێنرێت لە دوای سورەت فاتیحە بێجگە لە دوو ڕەكاعەتی یەكەم نەبێت ....)) المغنی ج۲ لاپەڕە ۲۸۱
دووەم : هەندێك زانا دەلێن دروستە قورئان بخوێنی لە دوای فاتیحە لە ڕەكاعەتی سێیەم و چوارەم ، كە ئەمە وتەیەکە لە وتەكانی ئیمام شافعی لە كتێبی الٲم ج۱ لاپەڕە ۸۸ ، وتەیەكە لە وتەكانی احمد ، ....ھتد ، بەلگە :
(۱) ٲبی سعید الخدری خوا لێ رازی بێت دەفەرمووێت : (( پێغەمبەرمان (درودو سەلامی خوای لە سەربێت ) لە دوو ڕەكاعەتی یەكەمی نوێژی نیوەڕۆ بە ئەندازەی سی ئایەت قورئانی دەخوێند ، وە لە دوو ڕەکاعەتی كۆتایی بە ئەندازەی پانزدە ئایەت قورئانی دەخوێند )) رواە مسلم (٤٥۲) .
ئەم فەرموودەیە روون و ئاشكرایە كە دروستە لە ڕەكاعەتی سێیەم و چوارەم قورئان بخوێنرێت دوای سورەتی فاتیحە .
(۲) فەرموودە هاتووە لە ڕەكاعەتی سێیەمی نوێژی نیوەڕۆ سورەت الکافرون ی خوێندووە .
هەروەها خەلیفە ابوبكر رضی الله عنە لە نوێژی مغریب دا ئەم ئایەتەی خوێندووە : (( ربنا لا تزغ قلوبنا بعد إذ هديتنا وهب لنا من لدنك رحمة إنك أنت الوهاب )) [ آل عمران : ٨ ] .
وتەی ڕاست وتەی دووەمە كە دەتوانی بخوێنی ، چونكە پێغەمبەر (درودو سەلامی خوای لە سەر بێت ) هەندێك جار لە ڕەکاعەتی سێیەم و چوارەم خوێندوویەتی وە هەندێك جاریش نەیخوێندووە ، بەلام ئەگەر مأموم ( مأموم : واتە ئەوەی دوای ئیمام نوێژ دەكات ) سورەت فاتیحەی خوێند ئیمام هەر قورئان بخوێنێت لە ڕەکاعەتی سێيەم و چوارەم دەبێت ئەویش بخوێنێت چونکە لە ناو نوێژ بێ دەنگی نی یە .
پوختەی وەلامی زانایان :
(۱) خوێندنەوەی قورئان لە ڕەكاعەتی یەكەم و دووەم دوای سورەتی فاتیحە سونەتە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان ، بەلكو هەندێك ئیجماع نقل دەكەن .
(۲) سونتە هەندێك جار لە ڕەكاعەتی سێیەم و چوارەم لە دوای فاتیحە قورئان بخوێنیت ، بەلام ئەگەر لە دوای ئیمام نوێژ بكەیت ئەگەر ئیمام تاخیر بوو لە ڕەكاعەتی سێیەم و چواڕەم دەبێت قورئان بخوینی چونكە بێدەنگی لە ناو نوێژدا نی یە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net