سەردێری پرسیار:ئەگەر لە رکوع گەیشتی بە جەماعەت یان لە سوجدە ئایا رکعات حسابە ؟

بەرواری دانان :2019-09-24 کۆدی پرسیار:1496

پرسیار:

پرسیار : ئەگەر لە رکوع گەیشتی بە جەماعەت یان لە سوجدە ئایا رکعات حسابە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن گەیشتن بە جەماعەت گەیشتنە بە ڕکوع لەگەڵ ئیمام ، گەیشتن بە تەحیات یان پێش تەحیات بە گەیشتن بە نوێژی جەماعەت یان ڕەکاعەت حساب ناکرێت ، کە ئەمە وتەی شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن تیمییە و ابن عثیمینە ، بەڵگە :

(١) عن أبي هريرة رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال : (( من أدرك ركعة من الصلاة فقد أدرك الصلاة )) رواه البخاري في المواقيت ، باب من أدرك من الصلاة ركعة ( ٥٨٠ ) ومسلم ( ٦٠٧ ) .

واتە : لە ئەبو ھوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( ھەر کەسێک فریای ڕەکاعەتێک نوێژ بکەوێت ، ئەوە فریای نوێژ کەوتووە )) .

(٢) عن أَبِي بَكْرَةَ رضي الله عنه ، أَنَّهُ انْتَهَى إِلَى النَّبِي صلى الله عليه وسلم وَهْوَ رَاكِعٌ ، فَرَكَعَ قَبْلَ أَنْ يَصِلَ إِلَى الصَّفِّ ، فَذَكَرَ ذَلِكَ لِلنَّبِي صلى الله عليه وسلم فَقَالَ : (( زَادَكَ اللَّهُ حِرْصًا ، وَلاَ تَعُدْ )) رواه البخاري (٧٨٣) .

واتە : لە أَبِي بَكْرَةَ دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت چوو بۆ لای پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت لە ڕکوعدا بوو " واتە : نوێژی دابەست بوو بە ڕکوعەوە بەرەو ڕیزی نوێژ دەچوو " ، ڕکوعی برد پێش ئەوەی بگات بە ڕیزی نوێژ ، ئەمەی بۆ پێغەمبەر باس کرد ، فەرمووی : (( خوای گەورە حەریسیت بۆ سونەت زیاد بکات بەڵام جارێکی تر وا مەکە )) .

ئەبو بەکرە لەبەر ئەوە پەلەی کرد بۆ ڕکوع بردن بۆ ئەوەی بە ڕەکاعەت بگات ، ڕیوایەت ھاتووە خۆی دەفەرمووێت : (( خشیت أن تفوتني الركعة )) ، واتە : ترسام نەوەک ڕەکاعەتم بڕوات .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەر کەسێک بگات بە ڕکوع ئەوە گەیشتۆتە ڕەکاعەت ، ئەم بابەتە جیاوازی ھەیە لەنێوان ئەھلی عیلم .

ھەندێک دەڵێن : نەگەیشتووە بە ڕەکاعەت ، چونکە خوێندنەوەی فاتیحە ڕوکنە بۆ نوێژ و بۆ ھەموو ڕەکاعەتەکان ، لەبەر وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت بە مسيء الصلاة فەرمووی : " وافعڵ ذالك في صلاتك كلها " ، لەوانە قورئان خوێندنەوە ، ئەم پیاوە فاتیحەی نەخوێندۆتەوە ، ئەگەر گەیشتە ڕکوع ئەوە نەگەیشتۆتە ڕەکاعەت ، چونکە فاتیحەی نەخوێندووە .

ھەندێکی تر دەڵێن : گەیشتووە بە ڕەکاعەت ، چونکە خوێندنەوەی فاتیحە بۆ مأموم سونەتە نەک واجب بێت ، لەسەر ئەم وتەیە بابەتەکە ڕوونە .

ھەندێکی تر دەڵێن : ئەگەر گەیشتە ڕکوع ئەوە گەیشتووە بە ڕەکاعەت ، نەک لەبەر ئەوە فاتیحە واجب نییە لەسەر مأموم ، بەڵکو لەبەر ئەوەیە فاتیحە لەسەری لاچووە لەم حالەتە ، بەجۆرێک نەگەیشتووە بە قیام لە شوێنی قورئان خوێندن لەسەری لاچووە ، ئەوەی دیار بێت لەم فەرموودەیە گەیشتووە بە ڕەکاعەت ، چونکە ئەبو بەکرە پەلەی کرد بۆ ئەوەی بە ڕەکاعەت بگات ، ھەروەک بە ھەندێک ڕێگا ھاتووە لە فتح ئاماژەی بۆ کردووە دەفەرمووێت : " ترسام ڕەکاعەتم بڕوات . " ئەمە بەڵگەیە پەلەی کردووە بۆ ئەم مەبەستە ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی نەکرد بە قەزاکردنەوەی ئەم ڕەکاعەتە ، ئەگەر فەرمانی پێ کرابوایا نقل دەکرا ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ئەگەر کەسێکی دیتبا ھەڵەی کردووە ئاگاداری دەکردەوە لەسەر ھەڵەکەی ، نموونە ئەو پیاوەی نوێژ کرد بێ طمأنینە پێی فەرمووی : " ارجع فصل فإنك لم تصل " ، ئەگەر ئەبو بەکرە بە ڕەکاعەت نەگەیشتبا فەرمانی دەکرد بە قەزاکردنەوەی ، چونکە پەلەی نەکردووە ئیلا بۆ ئەوە نەبێت ھەتا بگات بە ڕەکاعەت ، ئەمە وتەی ڕاستە ، لەگەڵ ئەمەش من وای دەبینم خوێندنەوەی سوڕەت فاتیحە واجبە لەسەر مأموم لە ھەموو ڕەکاعەتێک نوێژی سڕی و جەھری ، بەڵام فەرموودەکە ڕوون و ئاشکرایە بۆ ئەم بابەتە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج٤ لاپەڕە ٥١٦-٥١٧ .

—————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام