پرسیار : حوکمی ڕکوع بردن پێش ئەوەی بگەیتە ڕیزی نوێژ کردن ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ھەر کەسێک ڕکوع ببات پێش ئەوەی بگاتە ڕیزی نوێژکردن ، بۆ ئەوەی بگات ڕەکاعەت لەگەڵ ئیمام ، ئەوە تووشی مەکروھێک بووە و نوێژی دروستە ، بەڵگە :
(١) عن أَبِي بَكْرَةَ رضي الله عنه ، أَنَّهُ انْتَهَى إِلَى النَّبِي صلى الله عليه وسلم وَهْوَ رَاكِعٌ ، فَرَكَعَ قَبْلَ أَنْ يَصِلَ إِلَى الصَّفِّ ، فَذَكَرَ ذَلِكَ لِلنَّبِي صلى الله عليه وسلم فَقَالَ : (( زَادَكَ اللَّهُ حِرْصًا ، وَلاَ تَعُدْ )) رواه البخاري (٧٨٣) وبوّب عليه بقوله : باب إذا ركع دون الصف .
واتە : لە أَبِي بَكْرَةَ دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت چوو بۆ لای پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت لە ڕکوعدا بوو " واتە : نوێژی دابەست بوو بە ڕکوعەوە بەرەو ڕیزی نوێژ دەچوو " ، ڕکوعی برد پێش ئەوەی بگات بە ڕیزی نوێژ ، ئەمەی بۆ پێغەمبەر باس کرد ، فەرمووی : (( خوای گەورە حەریسیت بۆ سونەت و خێر زیاد بکات بەڵام جارێکی تر وا مەکە )) .
ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی : " زادك اللە حرصا " ، واتە : لەسەر خێر و چاکە ، ابن منیر دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت کردەوەی ئەبو بەکرەی بەڕاست دانا بە شێوەیەکی گشتی ، ئەویش حەریسی ئەبو بەکرە لەسەر ئەوەی بگات بە نوێژی جەماعەت ، بە ھەڵەشی دانا لە ڕوویەکی خاص .
وتەی : " ولا تعد " ، واتە : جارێکی تر وامەکە لەوەی پەلە بکەی ، پاشان ڕکوع ببەی لە دەرەوەی ڕیز و پاشان بێیتە ناو ڕیز .
ھەندێک زانا دەڵێن وتەی : " لا تعد " ، ئەم کردەوەیە دروست بوو ، پاشان نەھی کرا بە وتەی : " لا تعد " ، دروست نییە بگەڕێیتەوە سەر ئەوەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نەھی لێی کردووە ، ئەمە ڕێگای بوخاری بووە لە بابی : " جزء القراءة خلف الإمام " .
وروى الطحاوي بإسناد حسن عن أبي هريرة مرفوعاً : " إذا أتى أحدكم الصلاة فلا يركع دون الصف حتى يأخذ مكانه من الصف " . )) " فتح الباري " (٢ / ٢٦٨-٢٦٩) .
زانایانی اللجنة الدائمة للإفتاء دەڵێن : (( ڕکوع بردن لە دەرەوەی ڕیز و پاشان چوونە ناو ڕیز پێچەوانەی سونەتە و نەیھی لێیکراوە : " زادك الله حرصاً ولا تعد " ، ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر نەھی کردن لەو کەسەی ئەمە دەکات . )) " فتاوى اللجنة الدائمة " (المجموعة الثانية 6/220) .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ ببێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی ڕاست بێت نابێت ڕکوع ببەیت پێش ئەوەی بگەیت بە ڕیز ، چونکە فەرموودەکە عامە : " لا تعد " . )) " مجموع فتاوى ورسائل العثيمين " (١٣/٨) .
——————————————————
Www.ferdaws.net