سەردێری پرسیار:ئەگەر کەسێک دزییەکی کرد بەپێی ئەو ئایاتەی کەدەبێت دەستی ببڕدرێت . ئایا هیچ شتێک هەیە جێگەی دەست بڕین دەگڕێتەوە ، یان دەبێت دەستی ببڕدرێت ، ئەگەر ببردرێت لەتەمەنی چەند سالیەوە دەبێت ؟

بەرواری دانان :2019-09-26 کۆدی پرسیار:1498

پرسیار:

پرسیار : ئەگەر کەسێک دزییەکی کرد بەپێی ئەو ئایاتەی کەدەبێت دەستی ببڕدرێت . ئایا هیچ شتێک هەیە جێگەی دەست بڕین دەگڕێتەوە ، یان دەبێت دەستی ببڕدرێت ، ئەگەر ببردرێت لەتەمەنی چەند سالیەوە دەبێت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن قورئان و سونەت و ئیجماع بەڵگەیە لەسەر بڕینی دەستی دز :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَالسَّارِقُ وَالسَّارِقَةُ فَاقْطَعُوا أَيْدِيَهُمَا جَزَاءً بِمَا كَسَبَا نَكَالًا مِنَ اللَّهِ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ )) [ المائدة : ٣٨ ] .

واتە : دەستی پیاو ژنی دز ، لە تۆلەی دزی کردندا ببڕن ، لە تۆلەو سزای دزیکردندا ، بڕیارێکە لەخواوە دراوە ، دەبێت ئەنجامی بدەن ، خواش زۆر بەتوانا و باڵا دەست و کاربەجێ و کارزانە ، ھەموو شتێکی پڕ لە حیکمەتە .

خوێندنەوەی ابن مسعود ھاتووە زانایان دەڵێن شازە ، دەفەرمووێت : (( فاقطعوا أیمانھما )) واتە : دەستی ڕاستی ھەردووکیان ببڕن .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم خوێندنەوەیە ئەگەر دروست بێت تەواوە ، ئەگەر نا تەفسیری ئەم ئایەتە ھەر بەم شێوەیە دەستی ڕاست دەبڕدرێت . )) المغنی ج١٢ لاپەڕە ٤٤٠

(٢) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( تقطع اليد في ربع دينار فصاعداً )) رواه البخاري (الحدود/6291) ، واتە : دەستی دز دەبڕدرێت لە چارەکی دینار .

قطع : لە زمانی عەرەبی دا بەمانای بڕین دێت ، سەبارەت بە ئایەتی سورەت یوسف ئەو ئافرەتانەی دەستی خۆیان بڕی ، گومانی تێدا نییە لێرەش ھەر بەمانای بڕین دێت ، بەڵام ھەر کەسێک گوێی لەم ئایەتە بێت تێ دەگات بڕین مەبەست چ بڕینێکە ، بڕینێکە وەک بڕینی دەستی دز نییە ، چونکە چیڕۆکەکە ڕوون و ئاشکرایە .

بە شێوەیەکی گشتی ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر بڕینی دەستی دز ، وە قورئان و سونەت و بڕینی دەستی دز بە فەرمانی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ، وە کردەوەی ھاوەڵان ڕوون و ئاشکرایە بۆ بڕینی دەستی دز . کە لە ئەبو بکر و عومەر و عەلی جێگیر بووە دەستیان بڕیوە لە مەچەکەوە .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( شافعی و ئەبو حەنیفە و مالک و زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون کە دەستی دز دەبڕدرێت لە مەچەکەوە ، .... )) شرح صحیح مسلم

ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بوخاری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ئیمام عەلی خوا لێی ڕازی بێت دەستی دزی بڕیوە لە مەچەکەوە . )) فتح الباری ج١٢ لاپەڕە ٩٦

محمد الأمین الشنقيطي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( کردەوەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ئەگەر بۆ ڕوونکردنەوەی کتابی خوا بێت ، ئەوە بۆ واجب بوونە و دەبێت بەو شێوەیە بکرێت .

لەبەر ئەوە ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر بڕینی دەست دز لە مەچەکەوە ، چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەستی بڕیوە لە مەچەکەوە ، ... )) أضواء البيان (٣٩٧/٤) .

قورئان بە قورئان تەفسیر دەکرێت ، وە بە سونەتی پێغەمبەر تەفسیر دەکرێت ، وە بە وتەی ھاوەڵان تەفسیر دەکرێت ، ئەم ئایەتە دابەزی بەسەر پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ، جێ بەجێی کرد و دەستی بڕی نەک دزی سجن کردبێت ، وە ھاوەڵانیش بەھەمان شێوە ئەمەیان کردووە .

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ( مناڵ ناکوژرێت ، جا چ بڵێی ھەڵگەڕانەوەی لە دین دروستە یان نەڵێی ، چونکە غلام عقوبە لەسەری واجب نابێت ، بە بەڵگەی ئەوە حوکمی زینا و دزی حدودەکانی تر بەسەری جێ بەجێ ناکرێن لەسەری ، وە ناکوژرێت وەک قصاص . )) المغنی (٦٦/١٠) .

لە الموسوعة الفقهية باسکراوە : (( ئەوانەی بۆ ئەوە چوون ھەڵگەڕانەوەی مناڵ دێتەدی دەڵێ ناکوژرێت پێش بالغ بوون . )) " الموسوعة الفقهية " (١٨١/٢٢) .

————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام