پرسیار : مەرجەکانی دەست بڕین چیین ؟
وەڵام : زانایان سەبارەت بە دەست بڕین دەڵێن دەبێت ئەم مەرجانەی تێدا بێت ھەتا بتوانی دەستی ببڕیت :
(١) دەبێت ماڵی بردبێت بە شێوەی نھێنی ، ئەگەر بە شێوەیەکی ئاشکرا ماڵی برد دەست نابڕدرێت .
(٢) دەبێت ئەو دزراوە ماڵێکی محترم بێت ، ئەگەر شتێک ماڵ نەبێت حورمەتی بۆی نییە ، وەک : ئالەتەکانی لەھو و عەرەو و بەراز .
(٣) دەبێت گەیشتبێتە حەدی نیصاب ، کە سێ درھەمە یان چارەکی دیناری ئیسلامی یە .
(٤) دەبێت ماڵی دزی بێت لە ژێر چاودێری خاوەن ماڵ ، وەک قاسە .
(٥) دەبێت ئیلا دزی جێگیر بووبێت ، یان بەوەی دوو شاھدی دادپەروەر ھەبێت ، یان دز خۆی دان بنێت بەسەر نەفسی خۆی کە دزی کردووە .
(٦) دەبێت خاوەنی ماڵ داوا بکات ، ئەگەر داوا نەکات دەست بڕین واجب نییە .
—————————————————————
Www.ferdaws.net