سەردێری پرسیار: حوکمی ظهار ؟

بەرواری دانان :2019-09-27 کۆدی پرسیار:1501

پرسیار:

پرسیار : حوکمی ظهار ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : ھەموو زانایان یەک دەنگن ظهار حەڕامە ، بەڵگە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( الَّذِينَ يُظَاهِرُونَ مِنْكُمْ مِنْ نِسَائِهِمْ مَا هُنَّ أُمَّهَاتِهِمْ إِنْ أُمَّهَاتُهُمْ إِلَّا اللَّائِي وَلَدْنَهُمْ وَإِنَّهُمْ لَيَقُولُونَ مُنْكَرًا مِنَ الْقَوْلِ وَزُورًا وَإِنَّ اللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٌ )) [ المجادلة : ٢ ] .

ڕووی کردنە بەڵگ کە حەڕام بێت :

(١) خوای گەورە ناوی ناوە بە مُنكَرًا وزُورًا .

(٢) خوای گەورە خەبەری داوە بە لێخۆش بوون و عەفو کردن ، ئەمە بەڵگەیە حەڕامە .

ابن مفلح ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ظهار حەڕامە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان ، ابن منذر ئەمەی نقل کردووە . )) المبدع (٧/٣) .

حصني ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ظهار حەڕامە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) كفاية الأخيار لاپەڕر ٤١٣ .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ظهار حەڕامە ، ئەگەر ظهاری کرد حوکم جێگیر دەبێت ، ھەروەھا نەزریش فەرموودەی صحیح جێگیر بووە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردووە لە نەزر ، لەگەڵ ئەمەش دەبێت وەفای پێ بکات بە دەق و ئیجماع . )) مجموع الفتاوى (٨٧/٣٢) .

——————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام