پرسیار : حوکمی تەواو کردنی بانگی بانگدەرێکی تر ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن بانگدان دەبێت لە لایەن یەک کەسەوە بێت ، دروست نییە کەسێکی تر بانگی بانگدەرێکی تر تەواو بکات ، کە ئەمە وتەی ھەر چوار مەزھەبەکانە ، بەڵگە :
(١) عَنْ مَالِكِ بنِ الْحُوَيْرِثِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : قَالَ لَنَا النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( إِذَا حَضَرَتِ الصَّلاةُ فَلْيُؤَذِّنْ لَكُمْ أَحَدُكُم )) الْحَدِيثَ، أَخْرَجَهُ السَّبْعَةُ.
واتە : لە مالیکی کوڕی حووەیرث دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت بە ئێمەی فەرموو : (( ئەگەر نوێژ ئامادە بوو با یەکێک لە ئێوە بۆ ئێوە بانگ بدات )) .
فەرموودەکە دەفەرمووێت با یەکێک لە ئێوە بانگ بدات ، ئەوەی بانگ تەواو دەکات ھەموو بانگی نەداوە ، بانگی دروست نییە .
(٢) عیبادەتی لاشەیە نابێت دوو کەس ئەنجامی بدەن وەک نوێژ .
(٣) ئەگەر دوو کەس بانگ بدەن تێکەڵی دروست دەبێت بۆ خەڵک و لێیان دەشێوێت .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بانگ دروست نییە ئیلا دەبێت یەک کەس بانگ بدات ، لەبەر وتەی : " أحدکم " ، ئەگەر کەسێک بانگ بدات ھەتا دەگاتە : " حي على الصلاة " ، کەسێکی تر تەواوی بکات بانگی دروست نییە ، چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " فلیؤذن لكم أحدكم " . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج۲ لاپەڕە ٢٢٠ .
—————————————————————
Www.ferdaws.net