سەردێری پرسیار:پرسیار : حوکمی بانگدان ؟

بەرواری دانان :2019-09-28 کۆدی پرسیار:1503

پرسیار:

پرسیار : حوکمی بانگدان ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن بانگدان فرض الکفایەیە ، کە ھەمە وتەی مالکی و ھەندێک شافعی و ابن عبدالبر و ابن تیمییە و داود و ابن باز و ئەلبانی و ابن عثیمینە ، بەڵگە :

(١) عن مالكِ بنِ الحُويرثِ رَضِيَ اللهُ عَنْه، أنَّ النبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قال لهم : (( وإذا حضَرتِ الصَّلاةُ فلْيُؤذِّنْ لكم أحدُكم، ولْيؤمَّكُم أكبرُكم )) رواه البخاري (٦٢٨)، ومسلم (٦٧٤).

(٢) عن أنسِ بنِ مالكٍ، رَضِيَ اللهُ عَنْه : أن النبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم كان إذا غزَا بِنَا قومًا لم يكن يغْزُو بنا حتى يُصْبِحَ وينظرَ ؛ فإنْ سَمِعَ أذانًا كَفَّ عنهم، وإنْ لم يسمعْ أذانًا أغارَ عليهِم . أخرجه البخاري (٦١٠) واللفظ له و مسلم (٣٨٢) .

(٣) بانگدان شعائیرێکی ڕوون و ئاشکرایی ئیسلامە .

ابن تيميّة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی ڕاست بێت بانگدام و قامەت کرد فرض الکفایەیە . )) الاختيارات الفقهية (٤٠٥/١) .

ابن رجب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئایا بانگ فرض الکفایەیە یان سونەتێکی جەخت لێکراوە ؟

دوو وتە ھەیە :

یەکەمیان : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون فرض الکفایەیە ، ئەمە ظاهری وتەی ئیمام ئەحمەدە ، وە وتەی داودە ، وە وتەی کۆمەڵێک لە ھاوەڵانی ئەبو حەنیفەیە ، وە مالک و شافعی . )) فتح الباری (٤٤٤/٣) .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بانگدان فرض الکفایەیە بۆ نوێژ ، واجبە لەسەر کۆمەڵە کەسێک لە سەفەر و حضر یەکێکیان بانگ بدات و قامەت بکات ، ئەمە وتەی ڕاستە ، ھەردووکیان فرض الکفایەن ، ئەگەر کەسێک پێی ھەڵبستێت لەسەر ئەوانی تر لادەچێت خەڵکی شار یان سەفەر . )) مجموع فتاوى ابن باز (٣٠٨/٦) .

ابن عبد البر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەم زانیووە جیاوازی ھەبێت سەبارەت بە واجبی بانگ لەسەر ئەھلی ئەمصار ، چونکە نیشانەیەکە دەلالەت لەسەر جیاوازی نێوان دار الإسلام و دار الكفر دەکات ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ئەگەر سەریەیەکی بناردبا پێیانی دەگوت : " ئەگەر گوێتان لە بانگ بوو خۆتان بگرنەوە ، ئەگەر گوێتان لێ نەبوو ھێرش بکەنە سەریان . )) الاستذكار (٣٧١/١) .

ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەیرە ابن عبدالبر دەفەرمووێت : نەم زانیووە جیاوازی ھەبێت . )) فتح الباری (٩٠/١) .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بانگدان واجبە ، لەبەر وتەی : " فلیؤذن " ، وللام للأمر ، ئەصل لە فەرمان کردن بۆ عیبادات واجبی یە ...

بانگدان فرض الکفایەیە ، لەبەر وتەی : " أحدکم " ، فرض العین نییە ، ئەگەر یەکێکیان بانگی دا بەسە بۆ ئەوانی تر ، بەڵام ئەگەر بانگی نەداوە بۆی مشروعە وەڵامی بانگ بداتەوە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج۲ لاپەڕە ٢١٩.

———————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام