سەردێری پرسیار: خەڵکی گوندێک ڕێککەوتن لەسەر تەرک کردنی بانگ ، حوکمیان چییە ؟

بەرواری دانان :2019-09-29 کۆدی پرسیار:1504

پرسیار:

پرسیار : خەڵکی گوندێک ڕێککەوتن لەسەر تەرک کردنی بانگ ، حوکمیان چییە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن ئەگەر ئەھلی شارێک ڕێک بکەون لەسەر تەرک کردنی بانگ ، ئەوە شەڕیان لەگەڵ دەکرێت ، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە ، حەنەفی و مالکی و حەنابلە و وتەی ھەندێک شافعی یەکانە ، بەڵگە :

(١) عن أنسٍ رضي اللهُ عنه قال : (( كان رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم إذا غزَا قومًا لم يُغِرْ حتَّى يُصبِحَ، فإنْ سمِعَ أذانًا أمْسَكَ، وإنْ لم يَسْمَعْ أذانًا أغارَ بعدَما يُصبِحُ)) رواه البخاري (٢٩٤٣)، ومسلم (١٣٦٥).

(٢) بانگدان شعائیری دیاری ئیسلامە ، شەڕ لەگەڵیان دەکەێت لەسەر تەرک کردنی وەک نوێژی ھەردوو جەژنەکان .

ابن عُثَيمين : (( شەڕ لەگەڵ ئەھلی شار دەکرێت بە تەرک کردنی بانگ و قامەت ، ئەوەی شەڕیان لەگەڵ دەکات ئیمامە ھەتا بانگ دەدەن ، ئەمە لە بابی تەمبێ کردنە بۆ ئەوەێ ئەم واجبە جێ بەجێ بکەن ، نەک لەبابی ئەوە بێت خوێنیان حەڵاڵ بێت ، وە ماڵیان نابێتە غەنیمە ، نەوەکانی ناکرێنە جاریە ، چونکە موسلمانن ، بەڵکو ئەو شەڕ لەگەڵ کردنە بۆ تەمبێ کردنە . )) الشرح الممتع (٤٧/٢) .

——————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام