پرسیار : حوکمی تاخیرکردنی زەکات ؟
وەڵام : دروستە زەکات تاخیر بکرێت ئەگەر پێویستی کرد و مەسلەحەتی تێدابوو ، کە ئەمە وتەی شافعی و حەنابلە و ابن عثیمینە ، بەڵگە :
(١) ئەگەر دروست بێت دانەوەی قەرزی مرۆڤ دوابخرێت ، ئەوە تاخیر کردنی زەکای لەپێشترە .
(٢) قیاس دەکەن لەسەر نقل کردنی زەکات لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر ئەگەر سوودی ھەبوو .
ابن عُثيمِين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( تاخیر کردنی زەکات دروستە لەم حالەتانە :
(١) کاتێ عوزری ھەبێت لە زەکات دان .
(٢) ئەگەر بە زەکات دان زیانی بەر بکەوێت .
(٣) کاتی بوونی حاجەت ، یان مەسلەحەتی تێدا بێت لە تاخیر کردنی . )) الشرح الممتع (٦ / ١٨٨-١٩٠) .
ابن عُثيمِين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( تاخیرکردنی زەکات جا چ زەکاتی زێڕ بێت یان شتی تر دروست نییە ، ئیلا ئەگەر ھیچ مرۆڤێکی دەست نەکەوت ئەھلی زەکات بن ، تاخیری دەکەن بۆ ئەوەی کەسێک بدۆزێتەوە ئەھلی زەکات بێت ، لەم حالەتە ھیچی تێدا نییە ، بەڵام دەبێت مقید بکەیت بە ساڵ ، لەبەر ساڵی دووەم ، ئەگەر زەکات حەڵاڵ بوو لە ڕەمەزان کەسی نەدۆزییەوە زەکاتی پێ بدات ، تاخیری کرد ھەتا ذي القَعدةِ ، ئەگەر ڕەمەزانی تر ھات زەکات دەدات ، نابێت بڵێت : من زەکات نادەم ئیلا لە ذي القَعدةِ ، چونکە یەکەم دواخراوە ، ئەگەر مەسلەحەتی تێدا بێت ھیچی تێدا نییە . )) مجموع فتاوى ورسائل العُثيمين (٢٩٦/١٨) .
———————————————————
Www.ferdaws.net