سەردێری پرسیار:چۆن بزانیین بەلاو و ناخۆشی ھۆکارەکانی تاوانە یان خوای گەورە مرۆڤی خۆش دەوێت و پلەی پێ بەرز دەکاتەوە ؟

بەرواری دانان :2019-09-30 کۆدی پرسیار:1506

پرسیار:

پرسیار : چۆن بزانیین بەلاو و ناخۆشی ھۆکارەکانی تاوانە یان خوای گەورە مرۆڤی خۆش دەوێت و پلەی پێ بەرز دەکاتەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن بەڵاو و ناخۆشی ھۆکارەکەی دوو شتن :

یەکەم : تاوان ھۆکارە بۆ بەڵاو و ناخۆشی ، جا چ تاوانی گەورە بێت یان بچووک یان کوفر و شیرک ، خوای گەورە سزایی دەدات وەک سزاییەکی پێشەکی پێش قیامەت ، بەڵگە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَمَا أَصَابَكَ مِنْ سَيِّئَةٍ فَمِنْ نَفْسِكَ )) [ النساء : ٧٩ ] .

(٢) عَنْ أَنَسٍ رضي الله عنه قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( إِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِعَبْدِهِ الْخَيْرَ عَجَّلَ لَهُ الْعُقُوبَةَ فِي الدُّنْيَا ، وَإِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِعَبْدِهِ الشَّرَّ أَمْسَكَ عَنْهُ بِذَنْبِهِ حَتَّى يُوَافِيَ بِهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ )) . رواه الترمذي (٢٣٩٦) وحسنه ، وصححه الألباني في "صحيح الترمذي " .

دووەم : ویستی خوای گەورە بۆ ئەوەی پلەکانی ئیماندار بەرز بکاتەوە بە ئارام گرتن ، خوای گەورە پێغەمبەرەکان و پیاوچاکانی تاقیکردۆتەوە بۆ ئەوەی پلەکانیان بەرز بکاتەوە ، بەڵگە :

(١) الحديث الصحيح عن النبي صلى الله عليه وسلم : (( إِنَّ الْعَبْدَ إِذَا سَبَقَتْ لَهُ مِنْ اللَّهِ مَنْزِلَةٌ لَمْ يَبْلُغْهَا بِعَمَلِهِ ابْتَلَاهُ اللَّهُ فِي جَسَدِهِ أَوْ فِي مَالِهِ أَوْ فِي وَلَدِهِ )) رواه أبو داود (٣٠٩٠) ، وصححه الألباني في "السلسلة الصحيحة" (رقم/2599) .

(٢) عن أنس بن مالك رضي الله عنه أنه النبي صلى الله عليه وسلم قال : (( قَالَ : إِنَّ عِظَمَ الجَزَاءِ مَعَ عِظَمِ البَلاَءِ ، وَإِنَّ اللَّهَ إِذَا أَحَبَّ قَوْمًا ابْتَلاَهُمْ ، فَمَنْ رَضِيَ فَلَهُ الرِّضَا ، وَمَنْ سَخِطَ فَلَهُ السَّخَطُ )) رواه الترمذي (٢٣٩٦) وحسنه ، وصححه الشيخ الألباني في "السلسلة الصحيحة" (رقم/146) .

(٣) عائشة رضي الله عنها ، أن النبي صلى الله عليه وسلم قال : (( مَا يُصِيبُ الْمُؤْمِنَ مِنْ شَوْكَةٍ فَمَا فَوْقَهَا إِلَّا رَفَعَهُ اللَّهُ بِهَا دَرَجَةً ، أَوْ حَطَّ عَنْهُ بِهَا خَطِيئَةً )) رواه البخاري (٥٦٤١) ، ومسلم (٢٥٧٣) .

ئەو کەسەی تووشی بەڵاو و ناخۆشی بووە ئەم دوو حالەتەیە :

یەکەم : ئەگەر کەسەکە کافر بوو ، ناکرێت بەڵایەکە بۆ ئەوە بێت پلەی پێ بەرز ببێتەوە .

دووەم : ئەگەر کەسەکە موسلمان بوو ، دوو ئەگەری ھەیە :

(١) یان کەسەکە موسلمانێکە تاوان بە ئاشکرایی دەکات و فاسقی یەکەی دیارە ، لەم حالەتە واگومان دەبردرێت ئەمە سزاییە بۆی و بەھۆی تاوانەکانیەوە بووە ، چونکە لاچوونی تاوان لەپێشترە لە بەرزبوونەوەی پلەکانی ، تاوانبار زیاتر پێویستی بە لێخۆش بوونە لە پلە بەرزبوونەوە .

(٢) یان کەسەکە موسلمانێکە عبادە و کردەوەی باش دەکات ، بەردەوام ڕووی لە خوای گەورەیە ، لەم حالەتە وا گومان دەبردرێت بەلایەکە وەک ڕێز و بەرزبوونەوەی پلەکانییەتی .

زانایان دەڵێن ئەو موسلمانەی تووشی بەڵاو و ناخۆشی بووە بەم سێ شتە جیادەکرێنەوە :

(١) ئەگەر ناڕازی بوون و ئارامی نەگرت و تووڕەیی لەکەسەکە بەدیارکەوت ، گومان مەبە ئەمە کەڕامەتێک بێت لەخواوە بۆ ئەوەی پلەی پێی بەرز ببێتەوە ، چونکە خوای گەورە زانیوویەتی ئارام ناگرێت و ڕازی نابێت ، نزیکتر ئەوەیە ئەمە عقوبەیە بۆ کەسەکە .

(٢) ئەگەر ئارامی گرت و ناڕازی بوونی دەرنەبڕی ، ئەوە نیشانەیە بۆ کەفارەتی تاوان .

(٣) ئەگەر ڕازی بوو و دڵ و نەفسی ئارام بوو بەم بەڵاو و ناخۆشی یە ھەتا لەسەری لادەچێت ، ئەمە نیشانەیە بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی .

——————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام