سەردێری پرسیار:کەسێک قەرزارمە و دەڵێت بڕۆ لای فلانە کەس وەزعی باشە ئەو قەرزت دەداتەوە ، دوای من قەرزەکەی دەدەمەوە ، منیش کێشەم لەگەڵ کەسە دەولەمەندەکە ھەیە نامەوێت بچم لێی وەربگرم ، ئایا واجبە من ڕازی ببم و بچم پارە لە دەولەمەندەکە وەربگرم ؟

بەرواری دانان :2019-10-01 کۆدی پرسیار:1507

پرسیار:

پرسیار : کەسێک قەرزارمە و دەڵێت بڕۆ لای فلانە کەس وەزعی باشە ئەو قەرزت دەداتەوە ، دوای من قەرزەکەی دەدەمەوە ، منیش کێشەم لەگەڵ کەسە دەولەمەندەکە ھەیە نامەوێت بچم لێی وەربگرم ، ئایا واجبە من ڕازی ببم و بچم پارە لە دەولەمەندەکە وەربگرم ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : کەسی قەرزار ئەگەر خاوەنی قەرزی ناردە لای کەسێکی تر بۆ ئەوەی قەرزی وەربگرێتەوە ، باشتر وایە بچێت قەرزی وەربگرێتەوە ، بەڵگە :

عن أبي هريرة رضي الله عنه قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (( مطل الغني ظلم، وإذا أتبع أحدكم على ملي فليتبع )) متفق عليه .

واتە : لە ئەبو ھوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : پێغەمبەر درود ە سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( قەرز کوێری دەولەمەند ستەمە ، ئەگەر ڕێکەوت کەسێکتان لە لایەنی قەرزی خۆیەوە ، بەرەو ڕووی کەسێکی دەولەمەند کرایەوە لە باتی قەرزەکەی خۆی ، بۆ ئەوەی قەرزەکەی پێ بداتەوە ، ئەوە با بچێ قەرزەکەی لەو دەولەمەندە وەربگرێتەوە )) .

جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان ئایا واجبە خاوەن قەرز ڕازی ببێت بچێت قەرزی خۆی لە کەسە دەولەمەندە وەربگرێتەوە یان نە ، دوو وتە ھەیە :

یەکەم : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون ئەم فەرمان کردنە بۆ سونەتی یە ، کە ئەمە وتەی مالک و شافعی و ئەبو حەنیفە ، بەڵگە :

(١) ئەم نقل کردنەی قەرز و لە کەسێکی تر وەرگرتنەوە شتێکە لەنێوان قەرزار و خاوەنی قەرز ، مەرج نییە ڕازی بێت و قبولی بکات .

دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئەم فەرمان کردنە بۆ واجبی یە ، کە ئەمە وتەی ئیمام ئەحمەد و ئەھلی ظاهره ، بەڵگە :

(١) چونکە فەرموودەکە فەرمانی کردووە ، وە ئەصل لە فەرمان کردن بۆ واجبی یە ئیلا قەرینە ھاتبێت .

صنعانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەم زانیووە شتێک ھەبێت فەرمانەکە لەسەر ظاهری خۆی لابدات بۆ سونەت . )) سبل السلام (٢٠٠/٥) .

ئەگەر کەسی قەرزار بتوانێت بچێتە لای دەولەمەندەکە و قەرزی خاوەن قەرز بداتەوە ئەوە شتێکی باشە ، ئەگەر نا باشتر وایە خاوەنی قەرز خۆی بچێت یان وەکیلێک لە جیاتی خۆی بنێرێت .

——————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام