پرسیار : کەسێک قەرزارمە و ھەر باسی قەرزەکەش ناکات ، ئایا تاوانبار دەبێت ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن کەسێک قەرزار بێت و پارەی ھەبێت ، ئەم دوو حالەتەیە :
یەکەم : قەرزی کردوو و ماوەی قەرز دانەوەی دیار نەکردووە ، وە قەرزی خاوەن قەرز تاخیر دەکات ، وە خاوەنی قەرزیش داوای قەرزی خۆی نەکردووە ، لەم حالەتە کەسەکە تاوانبار نابێت ، چونکە خاوەنی قەرز داوای قەرزی خۆی نەکردووە .
دووەم : قەرزی کردووە و ماوەی قەرز دانەوەی دیار کردووە ، وە قەرزی خاوەن قەرز تاخیر دەکات ، وە خاوەنی قەرزیش داوای قەرزی خۆی کردووە ، لەم حالەتە کەسەکە تاوانبار دەبێت .
سەبارەت بە کەسێک ھەژارە و ناتوانێت قەرز بداتەوە ، حەڕامە خاوەنی قەرز داوای قەرزی خۆی لێ بکات و سکاڵای لەسەر تۆمار بکات .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر خاوەنی قەرز داوای حەقی خۆی نەکرد ، ئەوە قەرز تاخیر کردن لە لایەن قەرزارەوە ستەم نییە ، وەک : کەسێک ١٠٠ ڕیالی قەرزی کردووە ، کاتی قەرز دانەوەی دیاری نەکردووە ، وە کەسەکەش داوای نەکردووە ، دەڵێین : مادەم خاوەنی قەرز داوای نەکردووە تۆ ستەمکار نیت ، چونکە تۆ قەرز کوێر نیت ، بەلام ئەگەر بە قەرینەی حاڵ بزانرێت ، یان بە قسە بزانرێت کەسەکە داوای مافی خۆی دەکات ، ئەوە قەرز تاخگر کردنی ستەمە ، قەرینەی حال وەک : ئێمە دەزانین داواکار ھەژارە ، بەڵام کەسێکی کەریمە و شەرم دەکات ، داوا لە کەس ناکات ، ئەوکات قەرز تاخیر کردنی ستەمە ، ... )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١٠ لاپەڕە ٣٩-٤٠ .
قەرزار دەبێت تەقوای خوا بکات و بزانێت قەرز شتێکی گەورەیە ، ئەگەر پارەی ھەبێت با قەرزی خاوەن قەرز تاخیر نەکات ، چونکە ھەندێک خەڵک ھەن خەڵکانی کەریم و بەشەرمن بۆ داوا کردنەوەی قەرز ، داوای حەقی خۆی لە کەس ناکەن کەچی پێویستیشیان پێیەتی ، وە ئەگەر قەرزار پارەی نەبێت یان بەشی نەکات ، لەم حالەتە ھیچی لەسەر نییە ، واللە علم .
—————————————————————
Www.ferdaws.net