سەردێری پرسیار:حوکمی بیع العربون ؟

بەرواری دانان :2019-10-02 کۆدی پرسیار:1510

پرسیار:

پرسیار : حوکمی بیع العربون ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان سەبارەت بە پێناسەی العربون دەڵێن : عربون ئەوە کەسێک شتێک دەکڕێت ھەندێک ماڵ دەدات ، دەڵێت : ئەگەر کڕین و فرۆشتن تەواو بوو ، ئەوە لەو پارەیە دادەبەزێت ، ئەگەر کڕین و فرۆشتنەکە تەواو نەبوو بۆ فرۆشیارە ئەو بڕە پارەیەیە .

نموونە : کەسێک چووە لای زەید گوتی : خانووی خۆت بەمن بفرۆشە ، ھەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ٥٠٠٠٠$ ، زەید گوتی عربونم پێ بدە ، کەسەکەش ١٠٠٠٠$ پێدا ، ئەگەر کڕین و فرۆشتن تەواو بوو ئەوە ٤٠٠٠٠$ تر دەدات بە زەید ، ئەگەر نا ١٠٠٠٠$ بۆ زەیدە .

جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە بیع العربون ، دوو وتە ھەیە :

یەکەم : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون عربون دروست نییە ، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەدە ، بەڵگە :

(١) عن عمرو بن شعیب ، عن أبيه ، عن جده ، قال : نهى رسول الله صلى الله عليه وسلم عن بيع العربان ، رواه مالك ، بلغني عن عمرو بن شعيب ، به .

(٢) خواردنی ماڵی خەڵکی تێدایە بێ بەرامبەر ، وە داخلی غرر دەبێت .

دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون عربون دروستە ، کە ئەمە وتەی بەناوبانگی ئەحمەد و ابن سیرین و مجاد و ابن باز و ابن عثيمين و زانایان اللجنە الدائمەیە ، بەڵگە :

(١) ما أخرجە ابن أبي شيبة عن زيد بن أسلم أن النبي صلى الله عليه وسلم أحل العربات في البيع .

(٢) ما رواه سفيان بن عيينة ، عن عمرو بن دينار ، عن عبدالرحمان بن فروخ ، عن نافع بن الحارث - عامل عمر على مكة - أنه اشترى من صفوان بن أمية دارا لعمر بن الخطاب رضي الله عنه بأربعة الآف درهم ، واشترط عليه نافع إن رضي عمر فالبيع له ، وإن لم يرض فلصفوان أربعمائة درهم . علقه البخاري (٧٥/٥) الفتح ، ووصله ابن أبي شيبة (٣٠٦/٧) ، وعبدالله بن أحمد في " مسائله " (١٠٤٤) ، والبيهقي (٣٤/٦) ، من طريق ابن عيينة .

(٣) ئەو فەرموودەت ھاتووە نەھی لە عربونی کردووە لاوازە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی ڕاست لەم بابەتە کە کردەوەی خەڵکە : بیع العربون ھیچی تێدا نییە ، چونکە مەسلەحەتی تێدایە بۆ ھەردوولا ، ... )) فتح ذي الجلال والإكرام ج٩ لاپەڕە ١٨١-١٨٣ .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھیچی تێدا نییە وەرگرتنی عربون لەسەر وتەی ڕاستی زانایان ئەگەر کڕیار و فرۆشیار ڕێککەوتن و کڕین و فرۆشتنەکەش تەواو نەبوو . )) فتاوى للتجار ورجال الأعمال لاپەڕە ٤٩ .

زانایانی اللجنة الدائمة دەڵێن : (( بیع العربون دروستە ، ... )) فتاوی اللجنة الدائمة (١٣٣/١٣) .

ئەو وتەی دەڵێت عربون دروستە وتەیەکی بەھێزە ، بەڵام ئەگەر کڕیار وازی لێ بھێنێت و وەری نەگرێت باشترە بۆی ، چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( من أقال مسلما أقالە اللە عثرتە یوم القیامة )) ، وە لە جیاوازی نێوان زانایان ڕزگات دەبێت .

————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام