پرسیار : کەسێک شێت بوو بۆ ماوەی ھەفتەیەک ، پاشان چاک بووەوە ، ئایا واجبە نوێژەکانی قەزا بکاتەوە ؟
وەڵام : قەزاکردنەوەی نوێژ لەسەر شێت نییە ئەگەر کاتی ڕۆیشت بێت ، جا چ کاتی شێت بوون کەم بێت یان زۆر بێت ، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە ، مالکی و شافعی و حەنابلە و ابن حزمە ، بەڵگە :
(١) عن عليٍّ رَضِيَ اللهُ عَنْه ، أنَّ النبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم ، قال : (( رُفِعَ القلمُ عن ثلاثةٍ : عن النائمِ حتى يستيقظَ ، وعن الصبيِّ حتى يَبلُغَ ، وعن المجنونِ حتى يَعقِلَ )) رواه أبو داود (٤٤٠١)، والنسائي في ((السنن الكبرى)) (4/323) (٧٣٤٣)، وابن حبَّان (1/356) (١٤٣)، والحاكم (1/389)، وحسَّنه البخاري في ((العلل الكبير)) (225)، وصحَّحه ابن حزم في ((المحلى)) (9/206)، والنوويُّ في ((المجموع)) (6/253) والألباني في ((صحيح أبي داود)) (٤٤٠٣).
(٢) یەکێک لە مەرجەکانی واجب بوونی نوێژ عەقلە ، شێت عەقلی لەدەست داوە .
ابن عبدالبر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەڵگەیەکی تر ئیجماع ، ھەموو زانایان یەک دەنگن شێت ئەگەر چاک بووەوە ھیچی لەسەر نییە نە نوێژ نە ڕۆژوو ئەگەر کاتی نوێژ چووبێت و بە ئاگا ھات . )) التمھید (٢٩١/٣) .
————————————————————
Www.ferdaws.net