پرسیار : کەسێک جل و بەرگی دەست ناکەوێت و ناتوانێت عەورەتی خۆی داپۆشێت ، ئایا دروستە نوێژ بەڕووتی بکات ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ھەر کەسێک ڕووت بێت و جل و بەرگی دەست نەکەوێت ، ئەوە نوێژ دەکات بەڕووتی و دووبارە ناکاتەوە ئەگەر جل و بەرگی دەست کەوت .
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر جل و بەرگی دەست نەکەوت و نوێژی کرد ، یان ھەندێک عەورەتی داپۆشی و نەیتوانی ھەندێکی تر داپۆشێت ، وە نوێژی کرد دووبارە کردنەوەێ لەسەر نییە ، ... ئەبو حامد دەفەرمووێت : نەم زانیووە جیاوازی ھەبێت لەنێوان موسلمانان کە واجب نییە لەسەری نوێژ دووبارە بکاتەوە ئەوەی ناتوانێت عەورەتی خۆی داپۆشێت و نوێژ بە ڕووتی دەکات . )) المجموع (١٨٣/٣)
——————————————————
Www.ferdaws.net