سەردێری پرسیار:حوکمی قەزاکردنەوەی نوێژ بۆ کەسێک نوێژی واجب ناکات ھەتا کاتی دەڕوات بێ عوزر ؟

بەرواری دانان :2019-10-04 کۆدی پرسیار:1513

پرسیار:

پرسیار : حوکمی قەزاکردنەوەی نوێژ بۆ کەسێک نوێژی واجب ناکات ھەتا کاتی دەڕوات بێ عوزر ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە قەزاکردنەوەی نوێژ بۆ کەسێک نوێژ ناکات بە ئەنقەست ھەتا کاتی دەڕوات ، دوو وتە ھەیە :

یەکەم : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون دەبێت نوێژ قەزابکاتەوە ، کە ئەمە وتەی ھەرچوار مەزھەبەکانە ، ھەندێک زانا ئیجماع نقل دەکەن ، بەڵگە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وأقيموا الصَّلاة )) [البقرة : ٤٣ ] .

ھیچی جیاوازی نەخستۆتە نێوان نوێژ کردن لە کاتی خۆی و دوای کات ، ئەم فەرمانە دەلالەت لەسەری واجبی دەکات .

(٢) عن أنسِ بن مالكٍ رَضِيَ اللهُ عَنْه ، عن النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قال : (( مَن نَسِي صلاةً فليصلِّ إذا ذكَرَها، لا كفَّارةَ لها إلَّا ذلك؛ وَأَقِمِ الصَّلَاةَ لِذِكْرِي )) رواه البخاري (٥٩٧)، ومسلم (٦٨٤). ، وفي رواية : (( مَنْ نسِيَ صلاةً، أو نام عنها، فكفَّارتها أن يُصلِّيها إذا ذكَرَها )) رواه مسلم (684).

ئەگەر واجب بێت لەسەر ئەو کەسەی نوێژ لەبیر دەکات یان خەوتووە قەزابکاتەوە ، ئەوە ئەو کەسەی بە ئەنقەست قەزاکردنەوەی لەپێشترە .

(٣) ڕۆژوو شکاندن لە مانگی ڕەمەزان دا واجبە قەزابکەیتەوە ، نوێژیش بەھەمان شێوە .

(٤) قەرزی مرۆڤەکان ئەگەر پەیوەست بێت بە کات ، پاشان کاتی ھات لاناچێت ، قەرزی خوا لەپێشترە لانەچێت و قەزا بکرێتەوە ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( فدَينُ اللهِ أحقُّ أنْ يُقضَى )) رواه البخاري (١٩٥٣) ، ومسلم (١١٤٨) .

ابنُ قُدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەمان زانیووە جیاوازی ھەبێت لەنێوان موسلمانان سەبارەت بەو کەسەی نوێژ تەرک دەکات دەبێت قەزابکاتەوە . )) المغنی (٣٣٢/٢) .

العيني ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت : " مَن نام عن صلاةٍ أو نَسِيَها " ، حوکمەکە تەنھا بۆ نووستن و لەبیرکردن نییە ، چونکە ئەگەر نوێژ تەرک بکات لەبەر فاسقی یان شێتی دەبێت قەزابکاتەوە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) العناية (٤٨٥/١) .

دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون قەزاکردنەوەی لەسەر نییە ، کە ئەمە وتەی ظاهری و ابن تیمییە و ابن ڕەجەب و ابن باز و ابن عثیمینە ، بەڵگە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( فَوَيْلٌ لِلْمُصَلِّينَ الَّذِينَ هُمْ عَنْ صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ )) [ الماعون : ٤-٥ ] .

(٢) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا )) [مريم : ٥٩ ] .

(٣) قال صلَّى اللهُ عليه وسلَّم : (( مَن فاتتْه صلاةُ العصرِ فكأنَّما وُتِرَ أَهلَه ومالَه )) أخرجه البخاري (٥٥٢)، ومسلم (٦٢٦).

ھەر کەسێک نوێژ تەرک بکات بێ عوزر ھیچ ڕێگا نییە بۆ گەیشتن پێی ، ئەگەر پێی گەیشتبا و قەزابکرابایا فەرموودەکە بە چوون وەسفی نەدەکرد وەک ئەو کەسەی لەبیر دەکات یان دەخەوێت .

(٤) نوێژ عیبادەتێکە کاتێکی دیاری کراوی بۆی ھەیە ، ھەروەک چۆن نابێت پێش کات بکرێت و دروست نییە پاش کاتیش بەھەمان شێوە .

ابن رجب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە تەرک کردنی نوێژ بە ئەنقەست زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون واجبە قەزابکاتەوە ، ھەندێک لەوانە ئیجماع نقل دەکەن ، ھەندێکیان ئەم وتەیەی پێغەمبەر دەکەن بەڵگە : " قضوا الله الذي له؛ فاللهُ أحقُّ بالقضاء " ، وە بەڵگەی تر : ئەگەر فەرمان کرابێت بە مەعزور بە نووستن و لەبیر کردن نوێژ قەزابکاتەوە ، ئەوە کەسی تر لەپێشترە قەزای بکاتەوە ، ئەمە کردنە بەڵگەیە جێگای تێڕوانینە ، مەعزور فەرمانی پێکراوە بە قەزاکردنەوە ، چونکە قەزاکردن دەبێتە کەفارەت بۆی ، بەڵام ئەو کەسەی بە ئەنقەست تەرک دەکات قەزاکردنەوەی لەسەر نییە ببێتە کەفارەت بۆی ، چونکە تاوانبارە و دەبێت تەوبە بکات بە یەک دەنگی ھەموو زانایان ، لەبەر ئەوە زۆربەی لە زانایان دەڵێن کەفارەت لەسەر کوشتنی ئەنقەست نییە ، وە کەفارەت لەسەر ئەو کەسەش نییە کە سوێند دەخوات بەدرۆ ، چونکە کەفارەت ئەم تاوانە لانادات ، ... )) فتح الباری (٣٥٣/٣) .

ابن رجب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( چۆن دەڵێیت ئیجماع دامەزراوە لەگەڵ ئەوە حەسەن پێچەوانەی ئەوانی کردووە لەگەڵ گەورەی حەسەن و جەلالەتی و فەزل و عیلم و زوھد و تەقوای ؟! نەزانراوە لە ھیچ ھاوەڵێک بۆ واجبی قەزاکردنەوە لەسەر ئەو کەسەی بە ئەنقەست تەرکی دەکات ، بەڵکو نەم بینیووە ھیچ شتێک لە تابعی یەكان ئیلا نەخەعی نەبێت . )) فتح الباری (٣٥٨/٣) .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر مرۆڤ نوێژی تەرک کردن بەھۆی لەبیرکردن یان نووستن یان نەخۆشی ، ئەوە قەزای دەکاتەوە ، سەبارەت بەوەی ئەگەر تەرک بکای بە ئەنقەست بێ شوبھە ، ئەوە قەزا ناکاتەوە ، چونکە تەرکی کردووە بە ئەنقەست و کوفری گەورەیە ، ئەگەر چی ئینکاریش نەکات لەسەر وتەی ڕاستی زانایان . )) مجموع فتاوى ابن باز (٣١٥/١٠) .

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی ڕاست بێت لای من ئەو وتەیەیە کە ابن تیمییە ھەلیبژاردووە ڕەحمەتی خوای لێ بێت : ھەر کەسێک نوێژ تەرک بکات بە ئەنقەست ھەتا کاتی نوێژ دەڕوات قەزاکردنەوە سوودی بۆی نییە ، ... بەڵکو ئەوەی نوێژی تەرک کردووە لەسەریەتی تەوبە و استغفار بکات ، وە کردەوەی باش بکات ، بەمە ئومێدی ئەوەمان ھەیە خوای گەورە عەفووی دەکات ، وە لێی خۆش بێت لە تەرک کردنی ئەو نوێژانە . )) مجموع فتاوى ورسائل العثيمين (٩٣/١٢) .

لەوانەیە یەکێک بڵێت بۆچی واجبە لەسەر سەرخۆش نوێژ قەزابکاتەوە دوای ئەوەی بەئاگا دێت ، بەڵام واجب نییە لەسەر ئەو کەسەی بەئەنقەست نوێژ تەرک دەکات قەزا بکاتەوە ، یان قەزاکردنەوە ھیچ سوودی بۆی نییە ، ئایا ئەمە تناقض نییە ؟

وەڵام : دەڵێن ڕاستە ھەردووکیان تاوانن و سەرپێچییان کردووە ، واجبە لەسەر ھەردووکیان تەوبە بکەن ، بەڵام جیاوازی ھەیە لەنێوان : سەرخۆش ئاگای لەخۆی نییە ، ئەگەر ئاگای لەخۆ نەبێت نابێت نوێژ بکات ، بۆ ئەوەی بزانێت چ دەڵێت بە دەقی قورئان ، بەڵام کەسی تر بە ئەنقەست نوێژ ناکات ھەتا کاتی دەڕوات ئاگای لەخۆیەتی و دەزانێت چ دەڵێت .

———————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام