پرسیار : ئایا ژنی دووەم هێنان بە بێ ئاگاداری ژنی یەکەم یان بەدزی ژنی یەکەم بێنی ، ئەمە زوڵم نییە لە ژنی یەکەم ، وە ئەو نیکاحە بەتاڵ نییە ؟ وە ئەم کچانەی ئێستا دەڵێن شوو بە پیاوێک ناکەین کە ژنی هەبێ یان دەڵێن ماڵی کەس تێک نادەین دەڵێن زوڵم لەژنی یەکەم ناکەین بەزەواج کردنمان لەگەڵ پیاوەکەی ، ئایا ئەمە زوڵمە ؟ ئایا ئێمە ئەم قسەیە دەڵێین تاوانبار دەبین ؟ ئایا بەسەر ئافرەتێکی تر بڕۆین ئەمە تاوانە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن فرەژنی بۆ کەسێک توانای ھەبێت و دادپەروەر بێت دینی خوای گەورەیە و ئایەت دابەزیووە بۆ ڕێگە پێدانی و ھەروەھا فەرموودەی پێغەمبەریش درود و سەلامی خوای لێ بێت ، کەس بۆی نییە دژایەتی ئەم دینە بکات یان ببێتە ڕێگر یان لەسەر کەسێک گرانی بکات .
زانایان دەلێن مەرج نییە بۆ ژن ھێنانی دووەم پرس بە ژنی یەکەم بکەیت ، ئەگەر ژنی دووەم بھێنیت بێ پرسی ژنی یەکەم یان بێ ئەوەی بزانێت ئەوە زەواج دروستە .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیاری لێکراوە : ئەگەر پیاوێک بییەوێت ئافرەتێکی تر بھێنێت مەرجە ئیزنی لە ژنی یەکەم وەربگرێت ، حوکمی چییە ئەگەر ژن بھێنێت بێ ئەوەی ژنی یەکەم بزانێت ؟
لە وەلامدا دەفەرمووێت : (( من وا دەبینم ئەگەر ئیزنی لێ وەربگرێت و پرسی پێ بکات ئافرەت ئیزن نادات و ڕازی نابێت ، بەلام ئیزنی ژنی دووەم لە مەرجی نیکاح نییە ، ھەتا ئەگەر ئیزنی لێ وەربگریت و ئافرەت ڕازیش نەبێت پیاو بۆی ھەیە ژنی دووەم بھێنی ، بەلام لەگەڵ ئەوەش من وای دەبینم دەبێت لەگەڵی دابنیشی و قەناعەتی پێ بھێنیت ، وە ھۆی ژن ھێنانی خۆتی بۆی باس بکەی ، ئەگەر ژنی دووەمی نوێ ھات ئافرەت لە سەر دڵ ئارامی یە و زانستی ھەیە و ڕازی یە ، ئەو کات دەکرێت دوو ئافرەت پێکەوە بژین بە ژیانێکی خۆش بێ ڕق و کینە ، لەبەر ئەم سوودانە دەبێت پرسی پێ بکات ، بەلام بلێیت واجبە واجب نییە . )) فتاوى نور على الدرب .
ھەر کەسێک ڕقی لە دینی خوا ببێتەوە و دژایەتی فرەژنی بکات جا چ پیاو بێت یان ئافرەت ئەوا کافرە ئەگەر بە ئەندازەی چیای ئوحدیش زێڕ و زیو ببەخشێت ھیچی لێی وەرناگیرێت ، وە ھەر ئافرەتێک فرەژنی بە زولم وەسف بکات کافرە .
ئافرەت فرەژنی پێی خۆش نییە دوو ئەگەری ھەیە :
(١) سروشتی ئافرەت وایە حەز ناکات ژنی تری بەسەر بێت ، وە تەسەلیمە بۆ وتەی خوای گەورە ئەمەیان تاوانبار نابێت بەلام واجبە تەسلیم بێت و ڕێگری پیاوی نەکات .
(٢) ئەگەر فرەژنی پێی خۆش نەبێت وەک ئەوە کە خوای گەورە ڕێگەی پێدراوە و ئایەت دابەزیووە ، ئەوا کوفرە پەنا بەخوا لە دین دەردەچێت .
ئافرەت بە ئارەزووی خۆیەتی شوو بە پیاوی خێزاندار دەکات یان نە ، بەڵام ئافرەت بۆی نییە فرەژنی بە زولم وەسف بکات ، ھەر کەسێک بە زولم وەسف بکات کافرە ، خوای گەورە ڕێگەی بە فرەژنی داوە ، مال بە فرەژنی تێک ناچێت مەگەر ئافرەتێک بێت لەدین حالی نەبووبێت و نەزان بێت ، چونکە خوای گەورە حەکیمە و شەرعەکەی ھەمووی حیکمەتی تێدایە و مەسلەحەتی بەندەی دەوێت .
موسلمانان ژمارەیان زۆرە بەلام موسلمانی تێگەیشتوو و پێگەیشتوو و بیرو باوەڕ پاک و چاک کەمن ، خەڵکانێکی زۆر لە ڕووکەش دا دەیانبینی بە تەقوا و باشن ، بەلام کە لێی نزیک دەبیتەوە و تێکەڵی دەبی و ئینجا بە دیار دەکەوێت کە چەند سەدە ئەم کەسانە لە پاشن و دیندارییەکەیان بەس ڕووکەشە پەنا بەخوا ، زۆر سەیرە فرەژنی لە کۆنەوە لە ئایینەکانی تریشەوە ھەبووە و ھەتا ھاتنی ئیسلام ، وە ئیسلام ھات سنوری دانا و مەرجی دانا بۆ فرەژنی لەگەڵ ئەوەش دژایەتی فرەژنی دەکات .
———————————————————————
Www.ferdaws.net