پرسیار : ڕوونکردنەوەتان چییە سەبارەت بە فەتوای ابن عثیمین سەبارەت بە وەڵامی پرسیاری : کەسێک بە باخچەیەک دا تێپەڕی پیاوێکی بینی لەگەڵ ١٠ ئافرەت ، کەسەکە بە پیاوەکەی گوت : تۆ شەرم ناکەیت ؟! پیاوەکە وەڵامی دایەوە و گوتی : ببورە ئەمانە ھەموویان لەسەر من حەڕامن . کەسەکە گوتی چۆن ؟ پیاوەکە گوتی : ٣ لەم ئافرەتانە خالەتی منن ، وە ٣ی تر لەم ئافرەتانە خوشکی منن ، وە ٣ی تر لەم ئافرەتانە کچی منن ، وە دەیەمیان دایکی ھەمووانە ، کە خیزانی منە ؟ وەڵامەکە باش تێناگەم دەکرێت ڕوونکردنەوە بدرێت ؟
وەڵام : پرسیار کراوە لە ابن عثیمین : کەسێک بە باخچەیەک دا تێپەڕی پیاوێکی بینی لەگەڵ ١٠ ئافرەت ، کەسەکە بە پیاوەکەی گوت : تۆ شەرم ناکەیت ؟!
پیاوەکە وەڵامی دایەوە و گوتی : ببورە ئەمانە ھەموویان لەسەر من حەڕامن .
کەسەکە گوتی چۆن ؟
پیاوەکە گوتی : ٣ لەم ئافرەتانە خالەتی منن ، وە ٣ی تر لەم ئافرەتانە خوشکی منن ، وە ٣ی تر لەم ئافرەتانە کچی منن ، وە دەیەمیان دایکی ھەمووانە ، کە خیزانی منە ؟
لە وەڵام دا دوای ئەوەی ئامۆژگاری پرسیارکەر دەکات کە ئەم پرسیارانە سوودی نییە و ئیزاعە جێگای ئەم پرسیارانە نییە ، دەفەرمووێت : مادەم پرسیار کراوە وەڵامی دەدەینەوە بە ئیزنی خوا ، شێوەی ئەم پرسیار نموونە : ئافرەتێک ناوی فاتیمەیە ، دوو کچی ھەیە ، یەکێک لەو دوو کچانە شووی کرد بە باوکی پیاوێک ناوی محمدە ، واتە ناوی پیاوەکە محمدە نەک باوکەکە ، باوکی محمد یەکێک لە دوو کچەکانی فاتیمەی مارە کرد ، وە باپیری محمد لە دایک ئەویش یەکێک لە دوو کچەکانی مارە کرد ، باوکی لەو ئافرەت سێ مناڵی کچی بوو ، ئەو سێ کچە دەبنە خوشکی محمد ، وە باپیریشی لە دایک سێ مناڵی كچی بوو ، ئەم سێ کچە دەبنە خالەتی محمد ، پاشان محمد فاتیمەی مارە کرد سێ کچی بوو ، ئەم سێ یە دەبنە کچی محمد .
کەواتە : سێ ئافرەت خالەتی محمدن ، وە سێ ئافرەتی تر خوشکی محمدن ، وە سێ ئافرەتی تریش کچی محمدن ، وە فاتیمە دایکی ڕاستوخۆی کچەکانییەتی ، وە داپیری خالەت و خوشکەکانیەتی ، لەسەر ئەمە دایکی ڕاستەوخۆی سێ لەم ئافرەتانەیە ، وە دایکی دایکی شەش لەم ئافرەتانەیە ، وە ھەروەھا خێزانی محمدە ، وەڵامی پرسیارەکە تەواو بوو .
بەڵام ئەگەر پرسیار کەر سێیەم زیاد بکات بۆ ئەوەی ببنە پوری محمد " واتە : مەتی محمد " ، بەوە فاتیمە کچی سێیەمی ھەبێت ، باپیری محمد لە باوکەوە مارەی بکات ، باپیری سێ کچی لێ ببێت ، لەسەر ئەمە دەبنە ١٣ ئافرەت ، سێ لەو ئافرەتانە دەبنە خالەتی محمد ، وە سێی تر دەبەنە پوری محمد " واتە : مەت " ، وە سێی تر دەبەنە خوشکی محمد ، وە سێی تر دەبەنە کچی محمد ، وە سێزدەم ئافرەت دەبێتە خێزانی محمد .
———————————————————
Www.ferdaws.net