پرسیار // حوکمی تەرک کردنی نوێژی بەیانی ؟
وەلام // هەر کەسێک تەنها نوێژی بەیانی تەرک بکات هەتا کاتی دەڕوات تووشی تاوانێکی گەورە بووە دەبێت خێرا تەوبە بکات ، بەلکو جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان ئایا کافر بووە یان نە :
(۱) هەندێک زانا دەلێن هەرکەسێک یەک نوێژ تەرک بکات هەتا کاتی دەڕوات ئەوە کافر بووە ، کە ئەمە وتەی اسحاق بن راهویە و اللجنة الدائمة و ابن بازه .
(۲) هەندێک زانای دەلێن هەرکەسێک هەموو نوێژەکان تەرک بکات ئەوە تووشی کوفری گەورە بووە نەک یەک نوێژ .
(۳) هەندێک زانای تر دەلێن هەموو نوێژەکان تەرک بکات موسلمانە وتووشی کوفری گەورە نەبووە ، بەلام وەزعی زۆر زۆر ترسناکە .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زۆربەی خەلکی بەردەوام نین لەسەر نوێژەکانیان ، بەتەواوی وازیان لە نوێژ نەهێناوە ، بەلکو هەندێک جار دەکەن وە هەندێک جار ناکەن ، ئەمانە ئیمان و نیفاقیان تێدایە ...)) مجموعە فتاوی ج۷ لاپەڕە ٦۱۷
وتەی ڕاست هەر کەسێک یەک نوێژ بە ئەنقەست تەرک بکات هەتا کاتی دەڕوات موسلمانە ، بەلام ئەوانەی دەلێن موسلمانە هەندێکیان دەلێن تەرک کردنی یەک نوێژ تاوانی گەورەترە لە دزی و عەڕەق خواردنەوە و زینا پەنا بەخوا ، درێژترین بابەت لە فقهی ئیسلام نوێژە کە پاک و خاوێنیش هەرپەیوەندی بە نوێژەوە هەیە ، وە هەزاران فەرموودە هاتوون باسی نوێژ و پاک و خاوێنی دەکەن ، ئەمە خۆێ لە خۆیدا بەلگەیە کە کردەوەیەکی زۆر زۆر گرینگە و تەرک کردنی زۆر زۆر ترسناکە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ