پرسیار : نیسابی زەکات مەڕ و بزن چەندە ، لە چەند مەڕ و بزن زەکاتیان لێ دەدەیت ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن نیسابی زەکاتی مەڕ و بزن بەم شێوەیە :
- لە ١ ھەتا ٣٩ ھیچ زەکاتی لێ ناکەوێت .
- لە ٤٠ ھەتا ١٢٠ یەک مەڕی لێ کەوێت .
- لە ١٢١ ھەتا ٢٠٠ دوو مەڕی لێ دەکەوێت .
- لە ٢٠١ ھەتا ٣٩٩ سێ مەڕی لێ دەکەوێت .
- لە ٤٠٠ ھەتا ٤٩٩ چوار مەڕی لێ دەکەوێت .
- لە ٥٠٠ مەڕ ھەتا ٥٩٩ پێنج مەڕی لێ دەکەوێت .
بەم شێوەیە لە ھەر سەد مەڕ یەک دانە مەڕ لێی دەکەوێت ، کە ئەمە وتەی ھەرچوار مەزھەبەکانە ، ھەندێک زانا ئیجماع نقل دەکەن ، بەڵگە :
(١) عن أنسٍ رَضِيَ اللهُ عنه، أنَّ أبا بكرٍ رَضِيَ اللهُ عنه ، كتب له هذا الكتابَ لَمَّا وجَّهه إلى البحرين : (( بسمِ اللهِ الرَّحمنِ الرَّحيمِ، هذه فريضةُ الصَّدَقةِ التي فرَض رسولُ الله صلَّى الله عليه وسلَّم على المسلمين ، والتي أمَرَ اللهُ بها رسولَه ، فمَن سُئِلَها مِنَ المُسلمينَ على وَجهِها فلْيعطِها، ومَن سُئِلَ فَوقَها فلا يُعطِ )) وفيه : (( وفي صَدَقةِ الغَنَمِ- في سائِمَتِها إذا كانت أربعينَ إلى عشرينَ ومئةٍ- شاةٌ ، فإذا زادت على عشرينَ ومئةٍ إلى مِئتينِ، شاتان ، فإذا زادت على مِئتينِ إلى ثلاثِمئةٍ ، ففيها ثلاثُ شِياهٍ ، فإذا زادت على ثلاثِمئة، ففي كلِّ مئةٍ شاةٌ ، فإذا كانت سائمةُ الرَّجُلِ ناقصةً من أربعينَ شاةً واحدةً ؛ فليس فيها صدقةٌ إلَّا أن يشاءَ ربُّها )) رواه البخاري (١٤٥٤).
(٢) عنِ ابنِ عُمَرَ رَضِيَ اللهُ عنهما : (( أنَّ النبيَّ صلَّى الله عليه وسلَّم كتب كتابَ الصَّدقة... ))، وفيه : (( وفي الغنمِ- في كلِّ أربعين شاةً- شاةٌ، إلى عشرينَ ومئةٍ ، فإن زادَت واحدةً ، فشاتانِ، إلى مئتينِ ، فإن زادت واحدةً على المِئَتين، ففيها ثلاثُ شِياهٍ، إلى ثلاثِ مئةٍ، فإن كانت الغنم أكثرَ من ذلك، ففي كلِّ مئة شاةٍ شاةٌ، وليس فيها شيءٌ حتى تبلُغَ المئةَ )) . رواه أبو داود (١٥٦٨)، والترمذي (٦٢١)، وابن ماجه (١٨٠٥)، وأحمد (2/15) (٤٦٣٤)، والحاكم (1/549)، والبيهقي (4/88) (7503) قال البخاري كما في ((البدر المنير)) (5/420): أرجو أن يكون محفوظًا. وحسَّنه الترمذي، واحتجَّ به ابن حزم في المحلى (5/269). وصحَّحه الألباني في ((صحيح أبي داود)) (1568)
ابن عَبدِ البَر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مالک و ثەوری و ئەبو حەنیفە و شافعی و فوقەھاکانی تر دەڵێن : لە لە دوو سەد و یەک مەڕ سێ مەڕی لێ دەکەوێت ، پاشان ھیچی تری لێ ناکەوێت ئەگەر زیاد بکرێت ھەتا چوار سەد ، لەسەر ئەمە چوار سەد مەڕ یەک مەڕی لێ دەکەوێت ، چەند زیاد بێت لە ھەر سەد مەڕێک یەک مەڕی لێ دەکەوێت بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) التمھید (١٤٢/٢٠) .
ابن المُنْذِر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن زەکات ناکەوێت لە کەمتر لە ٤٠ مەڕ ، وە ھەموو زانایان یەک دەنگن لە ٤٠ مەڕ یەک مەڕی لێ دەکەوێت ھەتا ١٢٠ مەڕ ، ئەگەر زیاد بوو لە ١٢٠ ئەوە دوو مەەی لێ دەکەوێت ھەتا دەگاتە ٢٠٠ مەڕ . )) الإجماع لاپەڕە ٤٥ .
———————————————————
Www.ferdaws.net