سەردێری پرسیار:حوکمی تیاچوونی مال دوای واجب بوونی زەکات ، ئایا واجبە زەکات بدات ؟

بەرواری دانان :2019-10-11 کۆدی پرسیار:1529

پرسیار:

پرسیار : حوکمی تیاچوونی مال دوای واجب بوونی زەکات ، ئایا واجبە زەکات بدات ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە ھیلاک چوونی ماڵ دوای ئەوە کە زەکات واجب دەبێت ، دوو وتە ھەیە :

یەکەم : خاوەنی زەکات زەمانەتی زەکات دەکات ئەگەر مالی بەھیلاک چوو دوای واجب بوون ، جا چ بەھۆی کەمتەرخەمی کەسەکە بێت یان نە ، کە ئەمە وتەی شافعی و حەنابلە و زانایانی اللجنە الدائمەیە ، بەڵگە :

(١) خوای گەورە ئەم حەقەی دیارکردووە لەسەر خاوەنی مال ، دەبێت زەمانەتی بکات وەک قەرزی مرۆڤ و زەکاتی سەرفترە .

دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون زەکات نادات ئیلا ئەگەر بەھۆی کەمتەرخەمی کەسەکە بێت ، کە ئەمە وتەی مالکی و ابن تیمییە و ابن سعدی و ابن عثیمینە ، بەڵگە :

(١) ئەم زەکاتە لای خاوەنی مال وەک ئەمانەتە زەمانەتی ناکات ئیلا ئەگەر کەمتەرخەم بێت .

(٢) ئەگەر ھەژارێک پارە لای کەسێک دابنێت بە ئەمانەت ، پاشا بزر ببێت بێ ئەوەی کەسەکە کەمتەرخەم ، ئەوە زەمانەتی لەسەر نییە ، زەکات لەپێشترە ئەگەر تیاچوو زەمانەتی لەسەر نەبێت .

ابن تيميَّة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر نیساب تیاچوو بێ کەمتەرخەمی خاوەنی مولک ، زەمانەت ناکات لەسەر یەکێک لە دوو وتەکان ، وە ئەمە وتەی کۆمەڵێک لە ھاوەڵانی ئەحمەدە . )) الفتاوی الکبری (٣٦٩/٥) .

ابن سعدی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی ڕاست بێت بۆ واجبی زەکات مانەوەی مالە ھەتا بتوانێت زەکات بدات ، ئەگەر مال تیاچوو پێش زەکات دان و بێ ئەوەی کەمتەرخەم بێت ، زەمانەت لەسەر خاوەنی مال نییە ، چونکە کەمتەرخەمی نەکردووە ، ئەم زەکاتە وەک ئەمانەتە زەمانەتی ناکات ئیلا ئەگەر کەمتەرخەم بێت . )) المختارات الجلية من المسائل الفقهية لاپەڕە ٧٤ .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی ڕاست بێت لەم بابەتە : زەکات ئەمانەتە دوای واجب بوون لە لای کەسەکە ، کەسی ئەمین ئەگەر کەمتەرخەمی نەکردبێت زەمانەتی لەسەر نییە ، ئەگەر ھەژارێک ھەندێک درھەمی لای کەسێک دانا ، پاشان درھەمەکان تیاچوون یان بزربوون بێ ئەوەی کەسەکە کەمتەرخەم بێت ، پابەند ناکرێت زەمانەتی مالی ھەژارەکە بکات ، زەکات لەپێشترە ، ... )) الشرح الممتع (٦ / ٤٥-٤٦) .

وتەی ڕاست وتەی دووەمە ، وە ئەم جیاوازییە باسی زەکاتی بێجگە لە بەرووبووم و کشتوکالە ، چونکە ئەگەر تیا بچێت بە ڕووداوێکی سروشتی پێش بڕین ، ئەوە زەکات لەسەری لادەچێت .

————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام