پرسیار // ئایا دروستە چاوەکانت دابخەی لە ناو نوێژ دا ؟
وەلام // هەموو زانایان یەک دەنگن کە باش نییە چاوەکانت دابخەی لە ناو نوێژ دا ، خاوەنی الروض المربع ج۱ لاپەڕە ۹٥ دا دەلێت: ئەمە کردەوەی جولەکەیە، وە هەندێک دەلێن سەر دەکێشیت بۆ نووستن .
ابن قدامە لە مغنی ج۲ لاپەڕە ۳۰ دا دەفەرمووێت : (( باش نییە چاوەکانت دابخەی ئیلا ئەگەر کچێک ببینی یان ئافرەتێکی ڕووت ....
کەواتە هەندێک زانا دەلێن ئەگەر سودی تیدا بوو دروستە چاوت دابخەی ، ئەگەر یەکێک بەچاو داخستن خشوعی زیاتر بوو دەلێن باشتر وایە بەلکو دەلێن سونەت وایە دایبخات .
زۆربەی زانایان دەلێن نوێژ کەر دەبێت سەیری شوێنی سوجدە بکات ، جا چ ئیمام بێت یان لە دوای ئیمام بێت یان بەتەنیا بێت ، ئیلا ئیمام مالک نەبێت دەلێت دەبێت سەیری پێش خۆت بکەی ، بەلام وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە ، بەلگە :
(۱) خوای گەورە مەدحی ئیمانداران دەکات بە خشوع لە ناو نوێژ دا ، کەواتە یەکێک لە سیفەتەکانی خاشع ئەوەیە سەیری شوێنی سوجدەی بکات .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە مجموعە الفتاوی ج٦ لاپەڕە ٥۷٨ دا دەفەرمووێت : (( چاو نزم کردن و سەیری ژێرەوە کردن واتە شوێنی سوجدە لە تەواوی خشوعە )).
(۲) فەرموودەی عائشە اخرجە ابن خزیمەیە کە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت سەیری شوێنی سوجدەی کردووە لە ناو نوێژ .
(۳) وە چەندین اثر نقل كراون كە ئەوانەی پێشتر سەیری شوێنی سوجدەیان کردووە ، یەکێک لە وانە عومەر سەیری شوێنی سوجدەی کردووە.
زانایان دەلێن سونەتە سەیری شوێنی سوجدە بکەی لە ناو نوێژدا ئیلا کاتی تەحیات خوێندن نەبێت دەبێت سەیری پەنجەت بکەی ، بەلگە :
فەرموودەی ابن الزبیر دەلێت (( پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت تێڕوانینی (چاوی) لە پەنجە زیاتر تێنەدەپەڕاند ، واتە هەر سەیری پەنجەی دەکرد کاتی تەحیات خوێندن )) ابوداود (۹۹۰) و نسائی و احمد و ابن خزیمە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ