سەردێری پرسیار:حوکمی چاوی مردوو داخستن ؟

بەرواری دانان :2019-10-12 کۆدی پرسیار:1530

پرسیار:

پرسیار : حوکمی چاوی مردوو داخستن ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن سونەتە چاوی مردوو دابخرێت ، بەڵگە :

(١) عن أمِّ سَلَمَة رَضِيَ اللَّهُ عنها، قالت : (( دخَلَ رسولُ الله صلَّى الله عليه وسلَّم على أبي سَلَمَةَ وقد شَقَّ بَصَرُه ، فأغمَضَه، ثم قال: إنَّ الرُّوحَ إذا قُبِضَ تَبِعَه البَصَرُ )) أخرجە مسلم (٩٢٠) .

(٢) ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە .

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی : " فأغْمَضَه " ، بەڵگەیە بۆ سونەتی داخستنی چاوی مردوو ، ھەموو موسلمانان یەک دەنگن لەسەر ئەمە . )) شرح النووي على مسلم (٢٢٣/٦) .

الصنعاني ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( چاو داخستنی مردوو لەلایەن پێغەمبەرەوە درود و سەلامی خوای لێ بێت بەڵگەیە لەسەر سونەتی ئەمە ، وە ھەموو موسلمانان یەک دەنگن لەسەر ئەمە . )) سبل السلام (٩١/٢) .

—————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام