پرسیار : ئایا سزای کەسی کافر تووندترە یان دووڕوو ؟
وەڵام : زانایان سەبارەت بە دووڕوو دەڵێن : ئەو کەسەیە ئیسلامی خۆی لە ڕووکەش دا بەدیار دەخات و لەناخەوە کافرە .
جرجاني ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دووڕوو ئەوەیە بیروباوەڕی کوفر دەشارێتەوە و ئیمان بەدیار دەخات بە وتە . )) التعريفات لاپەڕە ٢٩٨ .
ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دووڕوو ئەو کەسەیە لە ئیمان دەرچووەوە لە ناوەوە دوای ئەوەی لە ڕووکەش دا داخل بووە . )) "مجموع الفتاوى" (٣٠٠/٧) .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دووڕوو ئەو کەسەیە کە بەدیار دەخات موسلمانە ، بەڵام لە دڵەوە کافرە پەنا بەخوا . )) شرح رياض الصالحين لاپەڕە ١١٤٥ .
دووڕوو زیاتری کافر ترسناکی لەسەر ئیسلام و موسلمانان ھەیە ، لەبەر ئەوە لە چینی ژێرەوەی دۆزەخ دایە و تووندترین سزا بۆیان ھەیە ، ھەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت : (( إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الْأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ )) [ النساء : ١٤٥ ] .
عبدالرحمان بن ناصر السعدی سعدي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خوای گەورە خەبەری داوە سەبارەت بە شوێنی دووڕووەکا کە لە ژێرەوەی چینی دۆزەخ دان ، وە خراپتەین حالەتی سزایان ھەیە ، ئەوان لە ژێرەوەی ھەموو کافرەکانن ، چونکە بەژدارن لەگەڵیان بە کوفر کردن بەخوا و دوژمنایەتی کردمی پێغەمبەرەکانی ، وە شتی تریشیان زیاد کردووە ئەویش مەکر و فێڵ کردنە لە ئیمانداران و دوژمنایەتی کردنیانە بەو شێوەیەی ھەست پێیان نەکەیت ، ... )) تیسیر الکریم الرحمان لاپەڕە ٢١١ .
————————————————————
Www.ferdaws.net