پرسیار : حوکمی نوێژ کردنی ئافرەت بێ سەرپۆش ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن نوێژ کردنی ئافرەت بێ سەرپۆش دوو حالەتە :
حالەتی یەکەم : ئافرەتەکە گەیشتۆتە تەمەنی بالغ بوون ، لەم حالەتی نوێژێ بێ سەرپۆش بەتالە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان ، بەڵگە :
(١) عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : (( لا يَقْبَلُ اللَّهُ صَلاةَ حَائِضٍ إِلَّا بِخِمَار )) رَوَاهُ الْخَمْسَةُ إِلَّا النَّسَائِيَّ ، وَصَحَّحَهُ ابْنُ خُزَيْمَةَ .
واتە : لە عائیشە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خوای گەورە نوێژی ئەو ئافرەتە قبول ناکات کە پێگەیشتووە و تووشی حەیز دەبێت ئیلا بە سەرپۆش نەبێت )) .
ابن المنذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو ئەھلی عیلم یەک دەنگن ئافرەتی ئازادی بالغ بوو سەری دادەپۆشێت ئەگەر نوێژی کرد ، لەسەر ئەمە ئەگەر نوێژی کرد و ھەموو سەری بەدیار بوو ، ئەوە نوێژی بەتالە ، لەسەریەتی نوێژ دووبارە بکاتەوە . )) الأوسط (٦٩/٥) .
ابن القطان ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن ئافرەتی ئازادی بالغ بوو لەسەریەتی سەری داپۆشێت ئەگەر نوێژی کرد . )) الإقناع في مسائل الإجماع (١٢١/١) .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئافرەت ئەگەر بەتەنیاش نوێژ بکات فەرمانی پێکراوە سەری خۆی داپۆشێت ، ... )) مجموع الفتاوی .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئافرەت ئەگەر بالغ بوو واجبە لەسەری سەری خۆی داپۆشێت بە سەرپۆش ، لەبەر وتەی : " لا يَقْبَلُ اللَّهُ صَلاةَ حَائِضٍ إِلَّا بِخِمَار " . )) فتح ذي الجلال والإكرام (٢٦٦/٢) .
حالەتی دووەم : ئافرەتەکە نەگەیشتۆتە تەمەنی بالغ بوون ، لەم حالەتە نوێژی بێ سەرپۆش دروستە ، بەڵگە :
(١) عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : (( لا يَقْبَلُ اللَّهُ صَلاةَ حَائِضٍ إِلَّا بِخِمَار )) رَوَاهُ الْخَمْسَةُ إِلَّا النَّسَائِيَّ، وَصَحَّحَهُ ابْنُ خُزَيْمَةَ.
واتە : لە عائیشە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خوای گەورە نوێژی ئەو ئافرەتە قبول ناکات کە پێگەیشتووە و تووشی حەیز دەبێت ئیلا بە سەرپۆش نەبێت )) .
ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە كچ بالغ نەبووبێت نوێژی دروسته ئەگەر سەریشی ديار بێت و داپۆشراو نەبێت ، چونکە فەرموودەكە باسی ئافرەتی بالغ بوو دەكات ، ماناکەی ئەوە دەگەيەنێت ئەگەر بالغ نەبوو بێت وەك بالغ بوو نييە .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مانای فەرموودەكە ئەوە دەگەيەنێت كە ئافرەتی بالغ نەبووی نوێژ دەكات بێ لەچکە ، ئافرەت ئەگەر بالغ نەبووبێت ئەگەر بگاتە ١١ سال يان ١٢ سال يان ١٣ سال يان ١٤ سال عەورەتی لەناو نوێژدا وەك عەورەتی پياوە ، كە لە ناوك بۆ چۆك دەبێت خۆی داپۆشێت ، واتە ئەگەر نوێژ بكات بازوو يان سەرووی بازوو يان ملی يان قاچی لە خوارەوەی چۆک بە ديار بكەوێت ئەوا نوێژی دروستە چونکە بالغ نەبووە ئەمەيان باسی حالەتی نوێژ کردنە ، بەلام بۆ سەيركردن دەبيت ئەندامەكانی داپۆشێت ئەگەر بالغيش نەبوو بێت ....)) فتح ذي الجلال والإكرام ج٢ لاپەڕە٢٦٧-٢٦٨ .
عبداللە بن عبدالرحمان ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( مفھومی فەرموودەکە ئافرەت بالغ نەبووبێت نوێژی دروستە ئەگەر چی سەریشی دانەپۆشی بێت بە سەرپۆش ، عەورەتی سووکترە لە عەورەتی بالغ بوو . )) توضیح الأحکام (٦/٢) .
———————————————————
Www.ferdaws.net