پرسیار : من لە تورکیام دەخوێنیم لە داخیلیەک دەمێنمەوە ناوی ((سولیمان جە )) ، ئەو جەماعەتە هەموو ڕۆژانی پێنج شەمە ڕابیتەیان هەیە ، لە ڕابیتەی " مد مد شیخ عبدالقادری گەیلانی " ، یەک جار دەڵێن ئەوان ، پێمان وتوون بۆچی دەڵێن " مد مد " ؟ دەڵێن : ئێمە داوای لی ناکەین کە ئەو کارە و ئەو کارەمان بۆ بکات ... ئیستا من بۆ نوێژەکانم چی بکەم ؟ ئایا دروستە نوێژیان لەدواوە بکەم ؟ ئایا سەربڕاوی دەستانیان حەڵاڵە بۆمان ؟
زانایان دەڵێن کەسێک حالی نازانرێت دروستە نوێژی بەدوای بکەیت ، سەبارەت بەو کەسەی بیدعەی لەلایە :
(١) ئەگەر بیدعەی شیرکی لەلابوو ، دروست نییە نوێژی بەدوای بکەیت و سەربڕدراوی بخۆیت .
(٢) ئەگەر بیدعەی شیرکی لەلانەبوو ، دروستە نوێژی بەدوای بکەیت و سەربڕدراوی بخۆیت .
ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە پیاو ھەر پێنج نوێژەکان و جومعە و نوێژی تر بەدوای ئیمامێک بکات نازانێت بیدعەی لەلایە و فسقی لەلایە بە یەک دەنگی ھەرچوار پێشەوایەکان و کەسانی تر پێشەوایانی موسلمانان ، مەرجی شوێن ئیمام کەوتن ئەوە نییە ئیلا دەبێت بیروباوەڕی ئیمام بزانیت ، نابێت تاقی بکەیتەوە و بڵێیت : بیروباوەڕت چۆنە ؟ بەڵکو نوێژ بەدوای مستور الحال دەکەیت ، ... )) "مجموع الفتاوى" (٢٣ / ٣٥١-٣٥٦) .
پرسیار کراوە لە عبد العزيز بن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت : ئەگەر لە گوندێک ئیمامەکەی سۆفی بێت ، دەستی ڕاستی لەسەر دەستی چەپ دانەنێت ، وە کاتی سوجدە بردن یەکەم جار قاچی دانانێت پێش دەست ، ئایا نوێژم دروستە لەگەڵی ؟
لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( ئەگەر ئیمامەکە معروف بێت بە تەوحید و شیرکی لەلا نەبێت ، بەڵکو ھەندێک نەزانین و تەسەوفی لەلایە ، بەڵام یەکتاپەرستە و موسلمانە تەنھا خوا دەپەرستێت ، شێخەکان نەپەرستێت ، وە دروستکراوەکانی تر ناپەرستێت وەک عبدالقادر و کەسانی تر ، تەنھا دەست نەگرتن لەناو نوێژدا نابێتە ڕێگر نوێژی بەدوای نەکەیت ، چونکە ئەمە سونەتە ، واجب نییە ، ... )) " فتاوى الشيخ ابن باز " (١٢ / ١٢٠-١٢١) .
زانایانی اللجنة الدائمة دەڵێن : (( ئەگەر موسلمان بێت لە ڕووکەش دا ، بۆ عەقیدە مجھول الحال بێت ، ھیچ ھەلە و لادان لە بیروباوەڕی نەبینران ، دروستە نوێژی بەدوای بکەیت و سەربڕاوی بخۆیت . )) "فتاوى اللجنة الدائمة" (٣٦٥/٧) .
ھەروەھا دەڵێن : (( سەبارەت بە نوێژ کردن بەدوای مبتدع :
(١) ئەگەر بیدعەی شیرکی بێت ، وەک داوا کردن لە بێجگە لەخوا و نەزر کردن بۆ بێجگە لەخوا و باوەڕیان وابێت شێخەکانیان غەیب دەزانن و کاریگەرگان لەسەر زەوی ھەیە ، ئەمەیان نابێت نوێژی بەدوای بکەیت و نوێژ کردن بەدوایان دروست نییە .
(٢) ئەگەر بیدعەی بێجگە لە شیرکی بێت : وەک زیکر کردن کۆمەڵ و بیدعەی تر ، نوێژ بەدوایان دروستە ، ئیلا ئەوە نەبێت دەبێت موسلمان بۆ نوێژ لە ئیمامێک بگەڕێت مبتدع نەبێت ، بۆ ئەوەی پاداشتی گەورەتر بێت و دوورتر بێت لە خراپە . )) فتاوى اللجنة الدائمة" (٣٥٣/٧) .
————————————————————
Www.ferdaws.net