سەردێری پرسیار:حوکمی ئاژەڵ سەربڕین بە دەستی چەپ ؟

بەرواری دانان :2019-10-15 کۆدی پرسیار:1538

پرسیار:

پرسیار : حوکمی ئاژەڵ سەربڕین بە دەستی چەپ ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن ھیچی تێدا نییە ئاژەڵ سەرببڕیت بە دەستی چەپ ، بەڵام بە دەستی ڕاست باشترە ، چونکە ھێزو توانای زیاتر تێدایە و ئاژەلەکەش بە ئاسانی و جوانی دەکوژرێتەوە ، بەڵام دەستی چەپ کەمتر ھێز و توانای تێدایە ئیلا ئەگەر کەسێک لە ھەموو شتێک دەستی چەپ بێت و ھێز و توانای چەپی زیاتر بێت لە ڕاست ، لەم حالەتە باشتر وایە بە دەستی چەپ سەرببڕێت .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر سەرببڕی بە دەستی چەپ بە شێوەیەکی شەرعی ھیچی تێدا نییە . )) نور علی الدرب .

زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن : (( ھیچی تیدا نییە ئاژەڵ بەدەستی چەپ سەر ببڕیت ، بەڵام ئەگەر بە دەستی ڕاست سەرببڕیت باشترە ئەگەر بۆت گونجا . )) فتاوى اللجنة الدائمة" (٢٢/ ٤٧٤-٤٧٥) .

———————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام