پرسیار : ئایا حەج دەبێتە کەفارەتی تاوانی گەورە ؟
وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە لاچوونی تاوانی گەورە بە حەج کردن ، دوو وتە ھەیە :
یەکەم : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون ئەمەیان تایبەتە بە تاوانی بچووک ، تاوانی گەورە دەبێت تەوبە بکات ، بەڵگە :
(١) عن أبي هريرة رضي الله عنه ، عن النبي صلى الله عليه وسلم قال : (( الصلوات الخمس ، والجمعة إلى الجمعة ، ورمضان إلى رمضان ، مكفرات ما بينهن إذا اجتنبت الكبائر )) رواه مسلم (1/209) .
ئەگەر ئەم عیبادەتە گەورانە تاوانی گەورە لانەدەن ، ئەوە عیبادەتی تریش بەھەما شێوە تاوانی گەورە لانادەن و دەبێت تەوبە بکات .
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون حەج تاوانی گەورەش لادەدات ، کە ئەمە وتەی ابن منذر و ابن تیمییە و ابن حجر و ابن عثیمینە ، بەڵگە :
(١) عن أبي هريرة رضي الله عنه قال : سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول : (( من حج فلم يرفث ولم يفسق رجع كيوم ولدته أمه )) رواه البخاري (١٥٢١) ومسلم (١٣٥٠) .
ظاھری فەرموودەکە مطلەقە ، مقید نەکراوە بە تاوانی بچووک .
وتەی ڕاست حەج تاوانی گەورە و بچووک لادەدات ، واللە أعلم .
—————————————————————
Www.ferdaws.net