سەردێری پرسیار:حوکمی دووبارە کردنەوەی نوێژ ؟

بەرواری دانان :2018-10-02 کۆدی پرسیار:154

پرسیار:

پرسیار // ئایا ئەگەر نوێژی واجبت کردبێ دروستە نوێژ دووبارە بکەیتەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن دروست نییە نوێژی واجب دووبارە بکەیتەوە ئیلا ئەگەر هۆکارێکی ڕێگە پێدراو هەبێت ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ((لاتصلوا صلاة فی یوم مرتین )) رواە ابو داود و النسائی ، واتە : نوێژ مەکەن دووجار لە ڕۆژێکدا ، بەلام ئەگەر هۆکاری ڕێگە پێدراو هەبوو دروستە وەک نوێژ دووبارە کردنەوە لەم حالەتانانە :

حالەتی یەکەم // نوێژ دووبارە دەکەیتەوە بۆ بەدەست هێنانی پاداشتی جماعەت :

(۱) ئەگەر نوێژی واجبت لە مال کردبێ دواتر لە مال دەرچووی بۆ مزگەوت هێشتا خەلک لە مزگەوت دا نوێژ دەکەن ، لەم حالەتە سونەتە نوێژیان لە کەل بکەیت کە ئیجماع هەیە سونەتە " واتە لە دینە بەلگەی لەسەر هاتووە " ، بەلام جیاوازی لەوە دایە ئایا واجبە یان سونەتە .

(۲) ئەگەر نوێژی واجبت لە مزگەوتێک کرد پاشان چووی بۆ مزگەوتێکی تر هێشتا نوێژی واجبیان نەکردووە یان لە ناو نوێژ دان ، لەم حالەتەش سونەتە نوێژیان لە گەل بکەیت ، هەندێک زانا دەلێن کردنەوەی نوێژی دووەم واجبە بۆ ئەو کەسەی کە لەمال نوێژی کردووە بەلام ئەگەر لە مزگەوتێک بکەیت بچیت بۆ مزگەوتێکی تر سونەتە نوێژی دووەم بکەیت، وە لە هەردوو حالەت دا نوێژی یەکەم بۆی بە واجب حساب دەکری و وە هی دووەم بەسونەتە حساب دەکرێ ، بەلگە :

فەرموودەی یزید بن الاسود رواە الترمذی یه (۲۱۹) : دوو پیاو نوێژی بەیانیان لە مال کردبوو دوای هاتن بومزگەوت نوێژیان لە گەل خەلک نەکرد دوای تەواو بوون لە نوێژ پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت پێی ووتن : (( چی بووە ڕێگر کە نوێژمان لە گەل نەکەن)) ، وتیان نوێژمان کردووە لە مالەوە ، پێی وتن : (( ئەگەر نوێژتان کرد لە مالەوە ، دواتر هاتن بۆ مزگەوت نوێژ لەگەل ئیمام بکەن ، نوێژەکە بۆ ئێوە بە سونەت حساب دەکرێ )).

(۳) ئەگەر کەسێک نوێژی لە مال کرد یان لە مزگەوت دواتر چووە مالێک ئەو مالە نوێژیان دەکرد بە جەماعەت یان دەستیان کرد بە جماعەت ، زانایان دەلێن دروستە ، بەلام ئەم حالەتە وەک حالەتی یەکەم و دووەم نییە ، چونکە :

پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مسجد جماعة )) ، واتە : ئەگەر هاتنە جماعەتی مزگەوت ، زانایان دەلێن دەبێت جماعەتی مزگەوت بێت ، نەک جماعەتی مالەوە ، چونکە جەماعەتی مزگەوت زۆر جیاوازە لەگەل هی مالەوە ، بۆ ئەوەی لە مزگەوت تەفرەقە دروست نەبێت یان گومانی خراپ بۆ ئیمام و خەلک دروست نەبێت .

(٤) ئەگەر کەسێک هاتە مزگەوت تۆ نوێژت کردووە دەتوانی نوێژی لە گەل بکەیت لەبەر پاداشتی جماعەت.

(٥) ئەگەر تۆ نوێژت لە مزگەوتێک کرد دەتوانی بچیت بۆ مزگەوتێکی تر ئیمامەتی بکەیت .

(.......)

حالەتی دووەم // نوێژ دووبارە دەکەیتەوە چونکە ڕوکنەکانی نوێژت نەکردووە یان مەرجەکانی نوێژت نەکردووە ، ئەمەیان دروستە و بەلکو واجبە ، چونکە بە نەکردنی ڕوکنی نوێژ یان مەرجی نوێژ ، نوێژ بەتالە.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام