پرسیار : ئەگەر یاری مناڵان سەگ بێت دروستە لە مالا بێت ؟
وەڵام : ھەندێک زانایان دەڵێن باشتر وایە یاری مناڵان ڕوح لەبەر نەبێت ، ئەمە باشترە بۆ ئیماندار وەک دڵنیایی وەرگرتن ، ئەگەرنا ئەھلی عیلم فەتوایان داوە بۆ دروستی یاری مناڵان .
پرسیار کراوە لە ابن باز : ئایا دروستە یاری مناڵان بکڕیت ئەوانەی لەسەر شێوەی ئاژەڵن یان مرۆڤ ؟
لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( تەرک کردنی باشترە لەبەر عمومی فەرموودەکان ، چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت حەڕامی وێنەی بەگەورە داناوە ، وە ڕوونی کردۆتەوە تووندترین سزایان ھەیە ڕۆژی قیامەت .
(١) فقال عليه الصلاة والسلام : أشد الناس عذابًا يوم القيامة المصورون ، وقال : إن أصحاب هذه الصور يعذبون يوم القيامة، ويقال لهم : أحيوا ما خلقتم .
(٢) وفي الحديث الصحيح " أنه ﷺ لعن : آكل الربا وموكله والواشمة والمستوشمة ولعن المصور " .
(٣) وقال لعلي : لا تدع صورة إلا طمستها، ولما دخل الكعبة يوم الفتح طمس ما في جدرانها من الصور .
ھەندێک ئەھلی عیلم ڕێگەیان داوە بە یاری مناڵان ، چونکە بۆ کوڕ و کچی بچووکە یاری پێ دەکەن ، بەڵگە :
عائیشە خوا لێی ڕازی بێت یاری مناڵانی لەلابوو ، وە لەناو ئەمانە ئەسپێکی باڵداری تێدابوو ، دەڵێن : ئەمە بەڵگەیە یاری مناڵانی وێنە دروستە .
وەڵام بۆ ئەمە خواش زاناترە ئەمە پێش حەڕامی کردن بوو ، وتراوە ئەوکاتە بوو کە بچووک بوو و سەرەتایی ھیجرەت بوو ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت مارەیی کرد تەمەنی شەش ساڵ بوو ، وە گواستییەوە تەمەنی نۆ ساڵ بوو ، لەوانەیە ئەمە پێش حەڕام کردنی وێنە بێت ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت لە مەدینە ئەمەی تووند کرد ، ڕۆژێک چووە لای عائیشە وێنەیەکی بینی سەرزەنشتی کرد ، فەرمووی : إن أصحاب هذه الصور يعذبون يوم القيامة ، ويقال لهم : أحيوا ما خلقتم .
بۆ دڵنیایی باشتر وایە ئیماندار بۆ مناڵی كچ شتێک نەھێنێت وێنەی لەسەر بێت ، بەڵکو با یاری تری بۆ دابین بکات بێ وێنە ، ئەمە دڵنیاترە بۆ ئیماندار . )) نور علی الدرب .
——————————————————
Www.ferdaws.net