پرسیار : حوکمی سەربڕینی ئاژەڵ بەرامبەر ئاژەڵێکی تر سەیری دەکات ؟
وەڵام : ھەموو زانایان یەک دەنگن یەکێک لە ئادابەکانی ئاژەڵ سەربڕین ئەوەیە : ئاژەڵ سەر نەبڕیت بەرامبەر ئاژەڵێکی تر سەیری بکات .
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( باش نییە ئاژەڵێک سەر ببڕیت و ئاژەڵێکی تر سەیری بکات . )) المغنی (٣١٧/٩) .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( باش نییە ئاژەڵێک سەرببڕی و ئەوی تر سەیری بکات . )) مجموع فتاوى ابن باز (٢٣ / ٧٣-٧٤) .
—————————————————————
Www.ferdaws.net