سەردێری پرسیار:حوکمی وەسواس و چارەسەری ؟

بەرواری دانان :2019-10-17 کۆدی پرسیار:1543

پرسیار:

پرسیار : من کێشەیەکم هەیە لەگەڵ بیرکردنەوەکانم ، هەمیشە فەرمانی خراپم پێ دەکا بەخوا خۆ دەزانم ئەنجامی نادەم بەڵام ئەمترسێنێ و زۆریش ، وا هەست ئەکەم ڕاستی یە و هەر ئیستا دێتە دی ، زۆر ئەترسم ئیمانم لە دەست بدەم ، جا هەندێ جار شتێکی سادە ئەکەم واتە کاریک خۆ ئەوەندەش گوناه نییە هەست ئەکەم گوناهێکی زۆر گەورەیە و ئیمانمی پێ لەدەست ئەدەم ، عەجیب مێشکمی داگیرکردووە ، زوو زوو دڵم تەنگ ئەبێ و حەزەکەم عیبادەت بکەم کە ئەشی کەم هەستی قبوڵ نەبوونم بۆ دروست ئەبێ و واهەست ئەکەم قبوڵ نابێ و متمانەم بەخۆم نامێنێ ، بەجدی بێزاربووم دوای نەفسم ئەڵێ بڕۆ دلی خۆت بە تاوان خۆش بکە ، بەخوا ئەنجامی نادەم بەس ترسم هەیە نەفسم پێمی بکا ، هەر چەنیش ئەڵێم شەیتانە و نەفسی خۆمە هەر بەردەوام ئەبێ و زیکریش ئەکەم بۆ لاچوونی ، گەر بڵێنیش لە ئیمانەوەیە باوەڕم بەخۆم نییە وابێ ، تکا دەڪەم زوو وەڵامم بدەن، هەتا ڕزگار ببم . .. دڵنیا ببمەوە لەخۆم ؟

دەقی وەڵام:



زانایان دەلێن وەسواس هاتن بۆ مرۆڤی ئیماندار دوو حالەتە :

حالەتی یەکەم : وەسواس هاتن بۆ مرۆڤی ئیماندار ئەگەر پێی ناخۆش بێت و هەولی لادانی بدات نابێتە بەلگە کە کەسەکە باوەڕی لاوازە یان دووڕووە بەلکو ئەمە لە تەواوی و ڕوونی ئیمانە ، بەلگە :

(۱) عن ابی هریرة رضي الله عنه : جاء ناس من ٲصحاب النبی صلی الله علیه وسلم ٳنا نجد فی ٲنفسنا ما یتعاظم ٲحدنا ٲن یتكلم به ، قال : (( وقد وجدتموە )) ؟ قالوا : نعم ، قال : (( ذاك صریح الایمان )) . رواە مسلم (۱۳۲)

واتە : لە ئەبو هریرە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : خەلکانێک لە هاوەلان پێغەمبەر هاتن بۆ لای وتیان ئێمە لە نەفسی خۆمان هەست بە شتێک دەکەین زۆر لەوە گەورەترە ئێمە دەری ببڕین لەبەر ترناسکی و ناشرینی ئەم وەسواسە ، پێغەمبەر درود و سەلای خوای لێ بێت وتی : (( ئێوە هەستی پێ دەکەن )) ؟ وتیان : بەلێ ، پێغەمبەر درود و سەلای خوای لێ بێت وتی : (( ئەمە لە تەواوی و ڕوونی ئیمانە )) .

لەم فەرموودەیە مەدحی ئەوانە کراوە کە وەسواسیان پێ خۆش نییە ، بەلکو بە تەواوی و ڕوونی ئیمان وەسفی کردووە .

هەندێک زانایان دەلێن تەنها وەسواس نیشانەی ئیمانە ، کە ئەمە وتەی قاضی عیاض ، ابن عثیمینه ، بەلگە فەرموودەی ابن مسعود هاتووە باسی هەولی لادانی نەکردووە ، تەنها خودی وەسواسی بە ڕوونی ئیمان وەسف کردووە ، هەروەها دلێک ئیمانی تێدا بێت وەسواس بۆی دێت .

بەلام هەندێک زانای تر دەلێن هەولی لادانی وەساس نیشانەی ڕوونی ئیمانە ، کە ئەمە وتەی ابن تیمییە و چەند زانای ترە ، هەروەها دەلێن فەرموودەی ابن مسعود لەسەر ڕووکەشی خۆی نییە .

(۲) دل ئەگەر ئیمانی تێدا بێت شەیتان وەسواسی بۆی دەهێنێت ، بەلام ئەگەر وێران بوو خۆی شەیتانە ، ابن عباس هەندێک ئیماندار هاتنە لای وتیان : جوولەکە دەلێن ئێمە لەناو نوێژ وەسواسمان بۆ ناهێت ، ابن عباس وتی : دلێک وێران بێت هیچی تیدا نەبێت شەیتان ناهێتە ناو ئەو دلە ، بەلکو دەچێتە ناو دلێک ، وە وەسواس بۆ دلێک دەهێنێت کە ئیمانی تێدایە .

هەروەها زانایان دەلێن ئەم وەسواسە دەبێتە هۆکاری لاچوونی تاوان ، چونکە کەسەکە پێی ناخۆشە و تووشی خەم و خەفەت و ئازار دەبێت ، وە دەبێت کەسەکە پەنا بگرێت بەخوا لە کاتی هەست کردن بە وەسواس وە بلێت ( امنت باللە و رسلە ) .

عن ابی هریرة قال : قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم : (( یٲتی الشیطان ٲحدكم فیقول : من خلق کذا ؟ من خلق كذا ؟ حتی یقول : من خلق ربك ؟ فٳذا بلغه فلیستعذ بالله و لینته )) رواە البخاری (۳۲۷٦) ، مسلم ( ۱۳۲) .

واتە : شەیتان دێت بۆ لای یەکێک لە ئێوە دەلێت : کێ فلانە شتی دروست کردووە ؟ کێ فلانە شتی دروست کردووە ؟ هەتا دەلێت : کێ خوای دروست کردووە ؟ ئەگەر بە تۆی وت پەنا بگرە بە خوا و وازی لێ بهێنە .

روایەت هاتووە دەفەرمووێت : (( فلیقل : امنت باللە ورسلە )) رواە مسلم ، واتە : بلێ ئیمان بە خوا و پێغەمبەرەکانی هێناوە .

حالەتی دووەم : وەسواس بۆ کەسێک هات و هەولی لادانی نادات و بە شتێکی گەورە نایبینێت ، وە بەدوای بەردەدات ئەمە لە لاوازی ئیمانە .

خطابی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەبەست لە ڕوونی و تەواوی ئیمان ئەوەیە کە ئەو وەسواسەی بۆی دێت بەگەوری دابنێت لە دەربڕین و پێی ناخۆش بێت و ڕێگری بکات ، ئەگەر ڕوونی ئیمان نەبوایا شتەکەی بە گەورە دانەدەنا و ڕێگری نەدەکرد ، مەبەستی فەرموودەکەیە ئەوە نیە خودی وەسوەسەکە لە ئیمانە ، بەلکو لە شەیتانەوەیە و فێلی شەیتانە ))

چارەسەر بۆ ڕزگار بوون لە وەسواس :

یەکەم : بزانە کە باشترینی خەلکی تووشی ئەم وەسواسە بووینە ، گرینگ ئەوەیە بێ ئومێد نەبیت وەسواس ساردتت نەکاتەوە لە کردەوەی باش .

دووەم : هەروەها بزانە ئەمە نیشانەی تەواوی ئیمانە ئەگەر پێت ناخۆش بێت و هەولی لادانی بدەیت .

سێیەم : هەروەها بزانە چەند تووشی خەم و خەفەت و ئازار دەبیت پاداشتت بۆ دەنووسرێ و تاوانت ڕەش دەکرێنەوە .

چوارەم : زۆر دوعا بکە خوای گەورە ڕزگارت بکات و وە پەنا بگرە بەخوا ، وە بلێ امنت باللە ورسولە ، وە واز لە وەسواسەکە بهێنە ، چونکە ئەگەر وازی لێ نەهێنیت ئەویش وازت لێ ناهێنێت .

پێنجەم : هەروەها بیر لەوە بکەوە کە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ٳن کید الشیطان كان ضعیفا )) واتە : بەڕاستی فێلی شەیتان لاوازە ، کەواتە پشت بە خوا ببەستە و فێلی شەیتان لاوازە و لاچوونی ئاسانە .

—————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام