پرسیار : فەرموودەی نوێژکەر ڕاکێشان بۆ ڕیزی دواوە ھەتا بەتەنیا نەبیت لە ڕیز تاچەند ڕاستە ؟
وەڵام : عن السري بن إسماعيل ، عن الشعبي ، عن وابصة قال : رأى رسول الله صلى الله عليه وسلم رجلا يصلي خلف الصفوف وحده ، فقال : (( أيها المصلي وحده ، ألا تكون وصلت صفا فدخلت معهم ، أو اجتررت رجلا إليك إن ضاق بك المكان ، أعد صلاتك ، فإنه لا صلاة لك )) أخرجە الطبراني في الكبير (٢٢ / ١٤٥-١٤٦) .
واتە : لە وابصە دەگێڕنەوە دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت پیاوێکی بینی نوێژی دەکرد بەدوای ڕیز بە تەنیا ، فەرمووی : (( ئەی ئەو نوێژکەرەی بەتەنیا نوێژت کرد لە ڕیز ، نەدەکرا خۆت بگەینیتە ڕێزی پێشەوە و لەگەڵیان بیت ، یان پیاوێک دەربھێنیت ئەگەر شوێنەکە تەسک بوو ، نوێژەکەت دووبارە بکەوە ، چونکە نوێژت بۆ نییە )) .
سەبارەت بەم فەرموودەیە زانایان دەڵێن :
(١) فەرموودەکە لە سەنەد زۆر لاوازە ، چونکە السري بن إسماعیلی تێدایە ، ابن حجر لە " التقریب " دا دەفەرمووێت : (( متروك )) ، وە ئەم زیادەیە : (( أو اجتررت رجلا إلیك )) تەنھا ئەو زیادی کردووە ، ئەم زیادەیە منکرە .
ھەروەھا ابن عدی و ئیمام ئەحمەد و یحیی بن سعید و زانایانی تری فەرموودە قسەیان لەسەر ھەیە .
(٢) ڕاکێشانی خەڵک لە ڕیزی پێشەوە بۆشایی دروست دەکات ، ئەوەی داواکراوە پڕکردنەوەی بۆشاییەکانە .
(٣) ڕاکێشانی خەڵک لە ڕیزی پێشەوە تشویش بۆ کەسەکە دروست دەکات ، وە فەزلی ڕێزی پێشەوە لەدەست دەدات .
(٤) ھەروەھا کاریگەری لەسەر زۆربەی نوێژکەرەکان دەبێت ، چونکە ڕیزەکە جوولە دەکات ھەتا بۆشاییەکە پڕ ببێتەوە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان ئایا کەسێک لە ڕیزی پێشەوە ڕادەکێشی یان نە ؟
شافعی و كۆمەڵێكی تر دەڵێن : کەسێک لە ڕیزی پێشەوە ڕادەکێشی ، بەڵگە ئەم فەرموودەیە صحیحە ، بەڵام ئیمام ئەحمەد بۆ ئەوە چووە باش نییە ، دەڵێن : ڕایناکێشی بەڵکو بە وتە ئاگاداری دەکەیتەوە ، سەبارەت بە ڕاکێشان مەکروھە ، وتەی ڕاست نە ڕایدەکێشی و نە ئاگاداری دەکەیتەوە بە وتە و کردەوە ، چونکە ڕاکێشانی زیانی تێدایە ، لەوانە :
(١) لە شوێنێکی باشتر دەھێنێتە دواوە .
(٢) تشویش لەسەر کەسەکە دروست دەکات .
(٣) بۆشایی لە ڕیزی پێشەوە دروست دەکات .
(٤) جوولە دەکەوێتە ڕیزی پێشەوە بەھۆی ئەو بۆشاییەی کە دروست بووە .
مادەم لە شەرع ھیچ بەڵگە نەھاتوون لەسەر واجبی ، ئەوە ئەصڵ وایە تصرفی کەسی تر ممنوعە ئیلا بە ئیزنی بێت . )) فتح ذي الجلال والإكرام (٤ / ٥٢٩-٥٣٠) .
———————————————————
Www.ferdaws.net