سەردێری پرسیار:حوکمی بەتەنیا وەستان بەدوای ڕیزی نوێژ ؟

بەرواری دانان :2019-10-18 کۆدی پرسیار:1545

پرسیار:

پرسیار : حوکمی بەتەنیا وەستان بەدوای ڕیزی نوێژ ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە نوێژ کردن بە تەنیا لە دواوەی ڕیز ، سێ وتە ھەیە :

یەکەم : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون نوێژ کردن بەتەنیا بەدوای ڕیز دروستە ، بەڵگە :

(١) عن أَبِي بَكْرَةَ رضي الله عنه ، أَنَّهُ انْتَهَى إِلَى النَّبِي صلى الله عليه وسلم وَهْوَ رَاكِعٌ ، فَرَكَعَ قَبْلَ أَنْ يَصِلَ إِلَى الصَّفِّ ، فَذَكَرَ ذَلِكَ لِلنَّبِي صلى الله عليه وسلم فَقَالَ : (( زَادَكَ اللَّهُ حِرْصًا ، وَلاَ تَعُدْ )) رواه البخاري (٧٨٣) وبوّب عليه بقوله : باب إذا ركع دون الصف .

واتە : لە أَبِي بَكْرَةَ دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت چوو بۆ لای پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت لە ڕکوعدا بوو " واتە : نوێژی دابەست بوو بە ڕکوعەوە بەرەو ڕیزی نوێژ دەچوو " ، ڕکوعی برد پێش ئەوەی بگات بە ڕیزی نوێژ ، ئەمەی بۆ پێغەمبەر باس کرد ، فەرمووی : (( خوای گەورە حەریسیت بۆ سونەت و خێر زیاد بکات بەڵام جارێکی تر وا مەکە )) .

ئەبو بەکرە دەستی بە نوێژ کردووە بە تەنیا بووە لە دواوەی ڕیز ، ھەندێک نوێژی کردووە بەدوای ڕیز ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی پێ نەکردووە نوێژ دووبارە بکاتەوە .

(٢) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ابن عباسی ھێناوەتەوە لای ڕاست ، بە پشتەوە ھێناویەتە لای ڕاست ، ئەگەر دروست بێت کەمێک لە ڕیزی پشتەوە بیت بە تەنیا بۆ ئەوەی تریش دروستە ، ئەگەر نوێژی بەتال بوایا ھیچ جیاوازی نەدەخستە نێوان کەم و زۆر وەک وەستان پێش ئیمام .

(٣) فەرموودەی وابصە یان مضطربە ، فەرموودەی ئەبو بەکرە پێش دەخرێت ، یان ئەو نەفی یە باسکراوە نەفی کمالە نەل نەفی صحة بێت ، وەک وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لا صلاة بحضرة طعام )) .

(٤) ئەگەر نوێژی ئافرەت دروست بێت بە تەنیا لە ڕیز بوەستێت ھی پیاویش دروستە ، چونکە فەرموودە ئەنەس ھاتووە دەفەرمووێت : (( فقمت أنا و اليتيم وراءه – يعني وراء النبي صلى الله عليه وسلم - والعجوز من من ورائنا )) رواه البخاري (٢٣٤) ، ومسلم (٦٥٨) ، واتە : من و ھەتیوو لەدوای پێغەمبەر وەستاین بۆ نوێژ ، وە ئافرەتە پیرەکە بەدوای ئێمە وەستا )) .

دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون نوێژ لە دواوەی ڕیز پوچە ، کە ئەمە وتەی ئەحمەد و وتەیەکە لە وتەکانی مالک و ھەندێک فوقەھا و ئەھلی فەرموودەیە ، بەڵگە :

(١) عن وابصة بن معبد رضي الله عنه : (( أن رسول الله صلى الله عليه وسلم رأى رجلا يصلي خلف الصف وحده ، فأمره أن يعيد الصلاة . )) رواه أحمد (٥٢٤/٢٩) ، وأبو داود (٦٨٢) ، والترمذي (٢٣٠) ، وابن حبان (٥ / ٥٧٥-٥٧٧) .

واتە : لە وابصە بن معبد دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت پیاوێکی بینی نوێژی بەدوای ڕیز دەکرد بە تەنیا ، فەرمانی پێکرد نوێژ دووبارە بکاتەوە )) .

(٢) فما رواه الإمام أحمد ( ١٥٨٦٢ ) عن علي بن شيبان – رضي الله عنه – أن النبي صلى الله عليه وسلم رأى رجلاً يصلي خلف الصف ، فلما انصرف قال له النبي صلي الله عليه وسلم : (( استقبل صلاتك ، فإنه لا صلاة لمنفرد خلف الصف )) ، وهو حديث حسن ، له شواهد تقتضي صحته.

واتە : لە علي بن شيبان دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت پیاوێکی بینی نوێژی دەکرد لە ڕیز بەتەنیا ، کاتێک تەواو بوو پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت پێی فەرموو : (( بچۆ بەرەو نوێژەکەت ، چونکە نوێژ نییە بۆ ئەو کەسەی بەتەنیا نوێژ دەکات لە ڕیزدا )) .

(٣) نوێژی جەماعەت کۆبوونەوەیە ، ئەمەش بە کۆبوونەوە لە یەک شوێن و کردەوە دەبێت ، کردەوە مأموم دەبێت شوێن ئیمام بکەوێت ، شوێن دەبێت ھەموویان پێکەوە لە ڕیز کۆببنەوە .

(٤) سەبارەت بەفەرموودەی ئەبو بەکرە بەتەنیا نەوەستاوە لە ڕیز ئیلا بۆ ماوەیەکی کەم نەبێت ، وە پێشی گوتووە : (( ولاتعد ) .

(٥) سەبارەت بە فەرموودەی ابن عباس نەوەستاوە لە دواوەی ڕیز ، جێگیر نەبووە و نەوەستاوە بەڵکو ڕۆیشتووە .

(٦) سەباروت بەوەی نەفی یەکە بۆ کمالە نەک صحة ، ئەم وتەیە ڕەت کراوەیە ؛ چونکە ئەصڵ لە نەفی نەفی وجودە ، ئەگەر نەکرا نەفی صحەیە ، ئەگەر نەکرا نەفی کمالە ، لەم فەرموودەیە : (( لا صلاة لمنفرد )) ، ئەم نەفی یە ھی صحەیە .

ناکرێت وەک نەفی ئەم فەرموودەیە حساب بکەیت : (( لا صلاة بحضرة طعام )) ، لەبەر دوو ڕوو :

(أ) عیلەتی ئەم فەرموودەیە مشغول بوونە بە خواردن ، دڵ مشغول بوون نوێژ بەتال ناکات ، ھەروەک فەرموودە ھاتووە شەیتان دێت بۆ نوێژکەر پێی دەڵێت : بیر لە فلانە شت بکە و فلانە شت ڕوویدا ، نوێژی لێ تێک دەدات نازانێت چەند ڕەکاعەتی کردووە . رواە البخاری (٦٠٨) ، ومسلم (٣٨٩) .

(ب) فەرموودەی : (( لا صلاة لمنفرد خلف الصف )) ، ڕوون و ئاشکرایە مەبەست لە نەفی یەکە صحەیە ، چونکە فەرمانی پێکردووە بە دووبارە کردنەوەی نوێژ .

سێیەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئەگەر شوێن ھەبوو لە ڕیزی پێشەوە و نوێژی بە تەنیا لە ڕیزی دواوە کرد ، نوێژی دروست نییە ، ئەگەر گەڕا سەیری کرد ھیچ شوێنی نەدۆزییەوە لە ڕیزی پێشە خۆی دروستە بە تەنیا لە ڕیز نوێژ بکات ، کە ئەمە وتەی حەسەنی بەسری و ابن قدامە و ابن تیمییە و ابن قیم و ابن عثیمینە .

وتەی ڕاست وتەی سێیەمە ، چونکە :

(١) ئەم وتەیە جمع لەنێوان بەڵگەکانە ، فەرموودەی : (( لا صلاة لمنفرد خلف الصف )) ، باس ئەو حالەتەیە ئەگەر کەمتەرخەم بێت لە پڕکردنەوەی ڕیز و جێگا ھەبێت ، بەڵام ئەگەر جێگا نەبێت لە ڕیزی پێشەوە بە تەنیا نوێژ لە ڕیز بکات نوێژی دروستە ، چونکە کەمتەر خەم نەبووە .

(٢) ھەموو زانایان یەک دەنگن واجبەکان و ڕوکنەکانی نوێژ لادەچن لەو کاتەی لە توانایدا نەبێت ، واجب لەسەری واجب نییە ئەگەر نەتوانێت ، وە حەڕامیش نییە کاتی زەرووری .

(٣) عموماتی بەڵگەکانی شەریعەت پاڵپشتی ئەمە دەکەن ، وەک وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : (( فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُم )) [ التغابن : ١٦ ] .

وە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( إذا أمرتكم بأمر فأتوا منه ما استطعتم )) رواه البخاري (٧٢٨٨) مسلم (١٣٣٧) .

(٤) ئەگەر بۆ ئافرەتێک دروست بێت لەگەڵ کۆمەڵە پیاوێک بەتەنیا بوەستێت لە ڕیزێک ، ئەوە بۆ پیاویش ھەمان شتە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون نوێژی ئەو کەسەی بە تەنیا لە ڕیز دەوەستێت دروستە ، فەرمان کردن بە دووبارە کردنەوە بۆ واجبی نییە بەڵکو سونەتە ، دەڵێن : فەرمانی کردووە بە دووبارە کردنەوەی نوێژ بۆ ئەوەی نوێژی تەواو بێت نەک نوێژی دروست نەبێت ، ئێمە بەمانە دەڵێین : وتەی ئێوە لاوازە ، چونکە ئەصڵ لە فەرمان کردن بۆ واجبی یە ، چونکە دووبارە کردنەوەی نوێژ بۆ خەلەلێک نییە لە تەواوی نوێژ بێت نەک دروستی نوێژ ، ئەوەی ڕاست بێت فەرمان کردن بە دووبارە کردنەوە بۆ واجبی یە ئیلا ئەوە نەبێت بڵێین : ئەم حالەتە حالەتێکی دیارکراوە ، لەوانەیە ڕیز تەواو نەبوو بێت . )) فتح ذي الجلال والإكرام (٥٢٦/٤) .

————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام