پرسیار : حوکمی نوێژ کردن لەناو کەشتی ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن دروستە نوێژ لەناو کەشتی بکرێت ، بەڵگە :
(١) عن ابنِ عُمرَ رَضِيَ اللهُ عَنْهما قال : (( سُئِل النبيُّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم عن الصَّلاة في السَّفينة ؟ فقال : صَلِّ فيها قائمًا إلَّا أن تخافَ الغرقَ )) رواه الحاكم (٤٠٩/١) ، والبيهقي (١٥٥/٣) (٥٦٩٨). حسَّنه البيهقيُّ ، وصحَّحه الألباني على شرْط مسلم في (( أصل صفة الصلاة )) (١٠١/١) .
(٢) ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە .
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وەک کەشتی دروستە نوێژی واجبی تێدا بکرێت بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) شرح صحیح مسلم (٢١١/٥) .
صنعانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( کەشتی دروستە نوێژی تێدا بکرێت بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) سبل السلام (١٣٥/١) .
شەوکانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نوێژ دروستە لەناو کەشتی دا بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) نیل الأوطار (١٦٦/٢) .
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروست نییە نوێژ لەناو کەشتی دا بکەیت بە دانیشتنەوە ئەگەر توانای بە پێوە وەستانت ھەبێت ، جیاوازی ھەیە لەوەی نوێژ لەناو کەشتی دا بکەیت کەچی توانای دەرچوونی ھەیە ، دوو ڕیوایەت ھەیە : یەکەمیان : دروست نییە ، چونکە حالەکەی جێگیر نییە ، وەک نوێژ کردن لەسەر سوار وایە ، ... )) الشرح الکبیر (٨٩/٢) .
——————————————————
Www.ferdaws.net