سەردێری پرسیار:حوکمی دەست بەرز نەکردنەوە دوای ڕکوع و ئاماژە بۆ پەنجە نەکردن ؟

بەرواری دانان :2018-10-02 کۆدی پرسیار:155

پرسیار:

پرسیار // ئایا نوێژی ئەو کەسە دروستە کە دەستی بەرز ناکاتەوە دوای رکوع هەستانەوە یان ئاماژە بۆ پەنجەی ناکات لە کاتی تەحیات خوێندن ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // سەرەتا دەلێین دەبێت موسلمان خۆی فێری نوێژ بکات بەو شێوەی کە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت کردوویەتی ، وە سونەت و واجباتی نوێژ بزانێت ، نوێژ لە واجب و سونەت و رروکن و مەرج پێک هاتووە .

الشرط : واتە مەرج ، مەرجی نوێژ ئەوەیە ئەگەر نەیکەیت نوێژ پووچە و قبوول نابێت ، وە دەلێن مەرج لە دەرەوەی نوێژە ، نموونە : دەست نوێژ ، داپۆشینی عەورەت ، هاتنی کات بۆ نوێژ واتە دەبێت کاتی نوێژ بێت ئینجا دەتوانی نوێژ بکەیت ، .... هتد .

الرکن : واتە بنچینەی نوێژ ، بنچینەی نوێژ ئەوەیە ئەگەر نەکەیت نوێژ پووچە و قبول نییە ، ئەگەر لەبیریش بکەیت سوجدەی هەلەکردنیش بۆی ببەیت جێگای پڕ ناکاتەوە ، هەروەها ڕوکن لە ناو نوێژ دایە ، نموونە : بە پێوە وەستان بە پێی توانا لە نوێژی واجب ، تەکبیری سەرەتای نوێژ ، خوێندنی فاتحە ، رکوع بردن ، هەستانەوە لە رکوع ، تەحیاتی کۆتایی ، سوجدە ، .........هتد

الواجب : واتە فەرمانەکانی نوێژ ، واجب ئەوەیە ئەگەر نەیکەیت نوێژ پوچ نابێت ، ئەگەر لە بیرت کرد یان نەت زانی بە سوجدەی هەلە پڕ دەکرێتەوە ، نموونە : خوێندنی تەحیاتی یەکەم ، وتنی سبحان ربی العیظم له رکوع یەکجار واجبە، وتنی سبحان ربی الاعلی لە سوجدە یەکجار واجبە ، دانیشتن بۆ تەحیاتی یەکەم ، .....هتد

سنن : واتە سونەتەکانی نوێژ ، سونەت ئەوەیە ئەگەر نەیکەیت نوێژ دروستە ، ئەگەر لە بیرت کرد یان نەت زانی واجب نییە سوجدەی هەلە بۆی ببەیت ، نموونە : خوێندنی قورئان دوای فاتحە ، دوعای سەرەتای نوێژ ، دەست بەرز کردن سەرەتای اللە ٲکبر ی یەکەم و کاتی رکوع بردن و هەستانەوە لە رکوع ، الاستعاذة ، ئاماژە کردن بۆ پەنجە کاتی تەحیات خوێندن. .....هتد

زانایان دەلێن ئەگەر لە کاتی نوێژ ئاماژە بۆ پەنجە نەکات یان دوای رکوع دەستی بەرز نەکات نوێژی دروستە ، چونکە ئەمانە سونەتن ، بەلام گومانی تێدا نییە ئەگەر سونەتەکانیش بکات خێری نوێژی زیاترە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام