سەردێری پرسیار:حوکمی ڕووکردنە کەعبە ئەگەر لێت دیار بێت ؟ ئایا ئەگەر کەمێک لابدەیت لە کەعبە دروستە وەک ئەو کەسەی کەعبەی لێ دیار نییە ؟

بەرواری دانان :2019-10-21 کۆدی پرسیار:1552

پرسیار:

پرسیار : حوکمی ڕووکردنە کەعبە ئەگەر لێت دیار بێت ؟ ئایا ئەگەر کەمێک لابدەیت لە کەعبە دروستە وەک ئەو کەسەی کەعبەی لێ دیار نییە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن ھەر کەسێک کەعبە ببینێت دەبێت ڕوو بکاتە خودی کەعبە لە مزگەوتی حەڕام ، نابێت ھەندێک خۆی لابدات ، بەڵگە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَحَيْثُ مَا كُنْتُمْ فَوَلُّوا وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُ )) [ البقرة : ١٤٤ ].

(٢) عن ابنِ عبَّاسٍ، قال : (( لَمَّا دخَل النبيُّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم البيتَ ، دعا في نواحيه كلِّها ، ولم يُصلِّ حتى خرَجَ منه ، فلمَّا خرَج ركَعَ ركعتينِ في قُبُلِ الكَعبةِ ، وقال : هذه القِبلةُ )) رواه البخاري (٣٩٨) ، ومسلم (١٣٣٠).

(٣) ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە .

ابن رشد ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر بەیت بینرا ، واجبە ڕوو بکاتە خودی کەعبە ، جیاوازی نییە لەنێوان زانایان . )) بداية المجتهد (١١٨/١) .

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر کەعبەی لەپێشی بێت و دیار بێت ، واجبە نوێژ ڕووەو کەعبە بکات ، نەمان زانیووە جیاوازی ھەبێت . )) المغمی (٣١٧/١) .

ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن ھەر کەسێک کەعبە ببینێت دەبێت نوێژ ڕووەو کەعبە بکات . )) مجموع الفتاوى (٢٠٨/٢٢) .

——————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام