سەردێری پرسیار:حوکمی نوێژ کردن لەسەر بانی کەعبە ؟

بەرواری دانان :2019-10-22 کۆدی پرسیار:1554

پرسیار:

پرسیار : حوکمی نوێژ کردن لەسەر بانی کەعبە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە نوێژ کردن لەسەر بانی کەعبە ، دوو وتە ھەیە :

یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون نەھی کراوە لە نوێژ کردن لەسەر بانی كەعبە ، بەڵگە :

(١) وَعَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نَهَى أَنْ يُصَلَّى فِي سَبْعِ مَوَاطِنَ : الْمَزْبَلَةِ ، وَالْمَجْزَرَةِ، وَالْمَقْبَرَةِ ، وَقَارِعَةِ الطَّرِيقِ ، وَالْحَمَّامِ ، وَمَعَاطِنِ الإِبِلِ ، وَفَوْقَ ظَهْرِ بَيْتِ اللَّهِ تَعَالَى . )) رَوَاهُ التِّرْمِذِيُّ وَضَعَّفَهُ.

واتە : لە ابن عمر دەگێڕنەوە خوا لەھەردووکیان ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردووە لە نوێژ کردن لە حەوت شوێن : زبڵدان و شوێنی سەربڕینی ئاژەڵ و گۆڕستان و سەر ڕێگای خەڵک و حەمام و شوێنی مانەوەی وشتر و سەر بانی ماڵی خوا .

(٢) چونکە ڕووی لە قیبلە نابێت ، بەڵکو ڕووی لە ھەندێک قیبلە دەبێت ، وە ھەندێک کەعبەی دەکەوێتە پشتەوەی .

دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون نوێژ لەسەر بانی کەعبە دروستە ، بەڵگە :

(١) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نوێژی کردووە لەناو کەعبە لە ساڵی فەتح ، نوێژ کردن لەسەر بانی کەعبە ھەمان شتە .

(٢) ئەو فەرموودەی ھاتووە نەھی کردووە لاوازە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی ڕاست بێت دروستە نوێژ لەسەر بانی کەعبە بکەیت ، لەم کاتە بانی دەورە دراوە بە دیوار ، ئەگەر نوێژت کرد لەسەر بانی کەعبە دیوار لە بەردەمتە ، سەبارەت بە نوێژ کردن لەناو بەیت نەھی لێی نەکراوە نە لە نوێژی واجب و نە لە نوێژی سونەت . )) فتح ذي الجلال والإكرام (٣٢٤/٢) .

——————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام